فه‌رهاد شامی، بەڕێوەبەری پێشوی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە له‌باره‌ی گرژی و خۆپیشاندانه‌كانی حه‌سه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، دیمه‌كانی ئه‌مڕۆی حه‌سه‌كه، یاده‌وه‌رییه ناخۆشه‌كانی سه‌رده‌م داعش به‌بیرده‌هێننه‌وه. ده‌شڵێت، نابێت لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێگە بدرێت دەیەیەک لە قوربانیدان لە دژی داعش بەفیڕۆبچێت و ئاسایشی کورد، مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی تر بخرێتە به‌ر بەزەیی توندڕۆیی پەرەسەندو.
ئاوێنه: فه‌رهاد شامی له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی "لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەو قوربانییانەی کە لە ماوەی دەیەی ڕابردودا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسهدە) و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە لە شەڕی دژی داعش و توندڕۆییدا دراون، مەترسیی ئەوەیان لەسەرە لە سایەی کەمبونەوەی گرنگیپێدانی نێودەوڵەتی و گۆڕانی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی هاوپەیمانان بەفیڕۆبچن."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەو دیمەنانەی ئەمڕۆ لە حەسەکە بڵاودەبنەوە، کە تێیدا خۆپیشاندانێک لەسایه‌ی پاراستنی هێزە ئەمنییە مه‌ركه‌زییه‌كانی حکومەتی دیمەشقدا بەڕێوەچو، یادەوەرییە ناخۆشەکانی سەردەمی داعش بهبیردههێننهوهو نیگەرانییەکی جدی لەبارەی سەرهەڵدانەوەی توندڕۆیی دروستدەکەن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئەو هەڕەشە پەرەسەندوانەی ڕوبەڕوی کورد، مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی تری سەرانسەری ناوچەکە دەبنەوە، پێویستی به هەڵوێستێکی بەپەلەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەنگاوی یەکلاکەرەوە هه‌یه، پێش ئەوەی جارێکی تر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی باجی پشتگوێخستنی نێودەوڵەتی بدەن."
فه‌رهاد شامی وتوشیه‌تی "ئەوەی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕودەدات، پێویستی به به‌دواداچونێكی جدیی نێودەوڵەتییە. نابێت ڕێگە بدرێت دەیەیەک لە قوربانیدان لە دژی داعش بەفیڕۆبچێت، هەروەها نابێت ئاسایشی کورد، مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی تر بخرێتە به‌ر بەزەیی توندڕۆیی پەرەسەندو و بەرژەوەندییە ئاوهژوبوه نێودەوڵەتییەکانەوە."