قائیمقامیه‌تی سلێمانی: هه‌ر كه‌سێك نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادبكات سزای توندی یاسایی ده‌درێت
  2026-10-10     

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كۆگاكانی خواردن و پێداویستییه‌كان له‌ ناوچه‌ی هوانه‌، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی خواردن و كاڵاكان ناده‌ن و هەر بازرگان و کاسبکارێک نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بکات روبەڕوی سزای توندی یاسایی دەکەنەوە.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، "بە ئامانجی رێگریکردن لە بەرزکردنەوەی نرخ و ناجێگیری بازاڕ"، سەردانی کۆگاکانی خواردنیان کرد لە ناوچەی هوانەو لە نزیکەوە بەدواداچونیان بۆ نرخ و کوالیتی خواردن و پێداویستیەکان کرد.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگەیاند: لەدوای بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیان جۆرێک لە ترس و نیگەرانی لەسەر نرخەکان دروست بوە ، بەڵام لیژنەکانیان هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە كه‌ رێگە بە به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخەکان نادەن.

وتیشی كه‌ بۆ ئەو مەبەستەش لەکۆگاکانی عەمبارکردنی خواردن و نێوبازاڕ بەوودی چاودێری نرخەکان دەکەن و رێگە بەهیچ جۆرە سەرپێچییەک نادەن.

ئه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، هەر بازرگان و کاسبکارێک نرخ لەسەر هاوڵاتیان زیاد بکات روبەڕوی سزای توندی یاسایی دەکەنەوە.

وتیشی، لیژنە تایبەتمەندەکانیان بەردەوام سەردانی کۆگاو نێوبازاڕ و مارکێتەکان دەکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×