تۆم باراک و فوئاد حوسێن لە ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە
  2026-10-10     

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، لە کەناراوەکانی شاخی زێڕین لە ناوچەی تەرسانەی ئەستەنبوڵ پێشوازی لە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کرد. بەپێی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش هەردوولا یەکێک لەتەوەرەکانیان بەرزبوونەوەی دۆلار بووە بەرامبەر بە دینار.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" رایگەیاند "لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق باسمان لە "هاوپەیمانێتییە نزیک و بەردەوامەکەی نێوان عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تورکیا کرد".

وتیشی "لە کۆبوونەوەکە تیشکمان خستووەتە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرە هەرێمییانەی رووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە و ئەو ئاستەنگانە بە جۆرێکن هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت بە تەنیا تێیانپەڕێنێت".

 نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "شەرەفێکی گەورە بوو کە بەشدار بووم لە گفتوگۆیەک لەگەڵ یەکێک لە رێزلێگیراوترین دیپلۆماتکارانی ناوچەکە و گوێبیستی سەرنج و داناییەکەی بووم".

راشیگەیاند "نێردراوانی بەغدا لە سەردەمی خەلیفەکانەوە روویان لەم بەندەرە کردووە، هەربۆیە درێژەپێدانی ئەو دیالۆگە لەم شوێنەدا هەنگاوێکی تەواو گونجاو بووە".

بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە کە ناوبراوان باسیان لە، په‌یوه‌ندی دووقۆڵی ناوەند و ئه‌مریكا له‌ قۆناغی ئێستا و له‌به‌ر رۆشنایی كۆتایهاتنی ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق، ئاسۆی هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ قۆناغی ئاینده‌دا کردووە.

هەروەها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و كاریگه‌ری ململانێكانی ئێستا له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

هەر بەگوێرەی وەزارەتەکە، دۆخی دارایی و ئابووری عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی تایبه‌ت به‌ نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی (مه‌به‌ست له‌ بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلاره‌).

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×