مه‌سرور بارزانی: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێنانی حكومه‌ته‌
  2026-10-11     

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و باڵیۆزی فینله‌ندا له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا رایده‌گه‌یه‌نن، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوی یه‌كه‌می پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئانتی پوتکۆنین، باڵیۆزی فینله‌ندا لە عێراق کردو جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فینله‌ندا کردەوە. 

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌ "هەروەها بیروڕایان لەبارەی پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک هەنگاوی یەکەمی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرد."

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی 2027 بەپێی ڕێژەی 14%ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، کە ئەنجامی فەرمیی پەسەندکراوی سەرژمێریی 2024ـە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بو."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×