کاتی دەستپێکردنی ١٣ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە ڕاگەیەندرا؛ ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە دۆستی ژینگە دەبێت
  2026-10-12     

لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، کۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکان بۆ ١٣ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ڕاگەیەندرا. بڕیارە فێستیڤاڵی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، تایبەتمەندی ژینگەدۆستی بەخۆوە ببینێت و ڕێگە بە بەکارهێنانی پلاستیک نەدرێت.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، وردەکارییەکانی پەیوەست بە ١٣ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە خرانەڕوو و ڕۆژی دەستپێکردنی چالاکییەکانیش دیاریکرا.

​لە لێدوانێکدا، ستار مەحموود، وتەبێژی ١٣ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە کۆتاییان هاتووە و بڕیارە ڕۆژی ٢٨ـی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی فێستیڤاڵەکە بێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە چالاکییەکان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبن و تێیدا ٥٥٢ باخەوان، خاوەنکار و ژنانی دەستڕەنگین بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.

​لەبارەی هۆکاری درێژکردنەوەی ماوەی فێستیڤاڵەکە لە سێ ڕۆژەوە بۆ چوار ڕۆژ، وتەبێژی فێستیڤاڵەکە ڕوونیکردەوە کە ئامانج لەو هەنگاوە، کەمکردنەوەی ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵغییە زۆرەیە کە ساڵانە لە کاتی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەدا دروست دەبێت و ڕووبەڕووی گەشتیاران و سەردانیکەران دەبێتەوە.

​تایبەتمەندییەکی دیکەی دیاری فێستیڤاڵی ئەمساڵ، وەک ستار مەحموود باسی لێوە کرد، بریتییە لە گرنگیدان بە پاراستنی ژینگە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجیانە ئەمساڵ فێستیڤاڵێکی بێ پلاستیک و دۆستی ژینگە بەڕێوەببەن، بۆ ئەو مەبەستەش بە چڕی کاریان لەسەر کردووە و هەوڵدەدەن کەمترین پلاستیک بەکاربهێنرێت، تاوەکو فێستیڤاڵەکە جیاوازتر بێت لە ساڵانی ڕابردوو.

زۆرترین بینراو
ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
مەسعود بارزانی داوای کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی پارتی و یەکێتی دەکات
دانەغاز:به‌رهه‌مهێنان بەشێوەیەکی کاتی له‌ كۆرمۆر هەڵپەسێردرا
كۆبونه‌وه‌ی زه‌یدی و مه‌سرور بارزانی: جه‌خت له‌ گه‌ره‌نتی به‌رده‌وامی خه‌رجكردنی موچه‌ی هه‌رێم كرایه‌وه‌
وته‌بێژی پارتی: ئاماده‌ین بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كێتی
عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
لە چەکی ئەتۆمییەوە بۆ هێرشی وشکانی؛ چوار سیناریۆی ترەمپ بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگی ئێران بڵاودەکرێتەوە
یەکێتی و نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵیی سکاڵایان لە دانیشتنی پەرلەمان تۆمارکرد
مەسرور بارزانی بە شاندێکی تەنها پارتییەوە لە بەغدایە؛ گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢٧ دەکرێت
سەرۆکی میت نەخشەڕێگای ئەنقەرە بۆ چارەسەری پرسی کورد ئاشکرا دەکات و پەکەکەش داوای هەنگاوی کرداری دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×