هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوا لە بەغدا دەکات فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستپێبکاتەوە
  2026-10-14     

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە، بە فەرمی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا، بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی بەو گەشتیارانەی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە گەشت دەکەن.

ئاوێنە: ​لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێم نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا کردووە. ناوەڕۆکی داواکارییەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هاوشێوەی فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق، میکانیزمی دابەشکردنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانیش کارا بکرێتەوە تاوەکو گەشتیاران لێی سوودمەند بن.

​لەبارەی هەنگاوە کردەییەکانی ئەو داواکارییە، ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا نووسراوەکە گەیشتووەتە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا. ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەوێوە بەدواداچوونی ورد و بەردەوام بۆ دۆسیەکە دەکرێت و لە چاوەڕوانیی وەڵامی فەرمیی حکوومەتی فیدراڵدان بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکە.

​هاوکات، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پێداگری لەسەر بنەمای دادپەروەری لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە فڕۆکەوانییەکاندا کردووەتەوە. ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە کە پێویستە دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ هاووڵاتییانی هەرێمیش هەژمار بکرێت، و بە هەمان پێوەری فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی نەجەف، کەربەلا، کەرکووک و بەسرە، مامەڵە لەگەڵ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی (مام جەلال) بکرێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×