دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، روسیا‌و چین زۆر به‌كه‌می هاوكاریی ئێرانیان كردوه‌و ئه‌وه‌ش به "كارێكی زۆر ئه‌رێنی" ناوده‌بات و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆیشی بۆ كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین و سه‌رۆكی روسیا راده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، روسیا ده‌یتوانی زۆر هاوكاری ئێران بكات، به‌ڵام زۆر كه‌م هاوكاری پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها چینیش ده‌یتوانی زۆر شت بۆ ئێران بكات، ئه‌ویش شتێكی وای نه‌كرد یاخود هه‌ر هیچ نه‌كرد.
وتیشی، پێموایه له‌راستیدا چین و روسیا شتێكی وایان بۆ ئێران نه‌كرد، ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر ئه‌رێنییه.
به‌قسه‌ی تره‌مپ، ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له ئێران دورده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش كارێكی باشه، چونكه وه‌كو ده‌زانن ئێمه به‌توندی له ئێران دهدهدهین، هه‌م له‌ڕوی ئابوری و هه‌م له‌ڕوی سهبازیشهوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، تره‌مپ ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ كۆبونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین و ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا‌و وتیشی، ده‌كرێت سه‌رنجی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت.
پێشتر كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، پوتین و تره‌مپ و شی ره‌نگه كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له په‌راوێزی كۆنفرانسی هاریكاریی ئابوریی ئاسیا و زه‌ریای هێمندا ئه‌نجام بده‌ن كه بڕیاره مانگی داهاتو له چین به‌ڕێوه‌بچێت.