2019-11-20   995     
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نیسبه‌ت به ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی نوێ بۆ سه‌ر کورده‌کان له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هاته ده‌نگ.
ئاوێنه: ئیگوور کۆناشینکۆف, وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا وتی: ئێمه له‌سه‌ر قسه‌كانی مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی پابه‌ند نه‌بوونی ڕووسیا به به‌ڵێنه‌کانی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی نوێی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر کورده‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌رمان سوڕماوه.
ناوبراو وتیشی: لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و هه‌ڕه‌شه‌کانی ناوبراو بۆ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر کورد ته‌نها دۆخی باکووری سووریا خراپتر ده‌کات.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕای‌گه‌یاندبوو که "ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسیا ڕێوشوێنی پێویستیان له‌باره‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا نه‌گرتۆته‌به‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که ئه‌گه‌ر تیرۆریستان له‌و ناوچه‌یه نه‌کشێنه‌وه ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام ده‌دات."