پۆلیسی هەولێر: لە روداوێکی نادیاردا مامۆستایەکی ئاینی گیانی لەدەستدا
  2019-11-21       1664       

ئەمڕۆ تەرمی مامۆستایەكی ئاینی لە باڵەخانەیەك لە شاری هەولێر دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەڵێت لێكۆڵینەوەمان لەروداوەكە دەستپێكردوە.
 
ئاوێنه‌: هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند،''نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی لە شاری کەرکوک، تەرمەکەی لەباڵەخانەیەکی ناو شاری هەولێر دۆزرایەوە و تاکو ئێستاش هۆکارەکەی نادیارە''.

یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی مامۆستای ئاینی و وتارخوێنی  مزگەوتی حاجی عاسییە لە شاری کەرکوک خاوەن بڕوانامەی بەرزی زمانی عەرەبیی بوەو شارەزایی هەبوە لە زمان و زانستی کەلام.
 
ئەمشەو تەرمی دكتۆر یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی  لەگۆڕستانی رەحیماوای شاری كەركووك بەخاكسپێردرا.
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×