سیستانی داوا دەكات پەلە بكرێت لە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكاندا
  2019-11-22       499       

ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعێراق داوا لە سەركردە سیاسییەكان دەكات پەلەبكەن لە تێپەڕاندنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان و یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا كە رێگە خۆش دەكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە گەورەیەی وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ بەیاننامەیەكی ئایەتوڵا سیستانی، لە وتاری نوێژی هەینیدا لە كەربەلا سەبارەت بە دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەكان، لەلایەن نوێنەرەكەیەوە خوێندرایەوە.

سیستانی لە بەیاننامەكەیدا هێمای هەڵوێستەكانی بەیاننامەی هەینی پێشوی دوپاتكردونەتەوە كە تێیدا جەختی لەسەر خۆپیشاندانی ئاشتیانەو خاڵی لە توندوتیژی و رێزگرتن لە خوێنی عێراقییەكان و وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواكانی خۆپیشاندەران كردبوەوە.

لەبەیاننامەكەی ئەمڕۆیدا سیستانی جەختی لە پێویستی پەلەكردن لە تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەكان و یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كردۆتەوە و پێی وایە رێگە خۆش دەكەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە گەورەیەی كە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×