2019-12-07   527     
هاوپه‌یمانی سائیرون داوا له‌هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كات كه ئه‌و لایه‌نه ئاشكرابكه‌ن ده‌ستیان هه‌بوه له‌هێرشكرده سه‌ر ماڵه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌درو دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش تایبه‌ت به‌و ڕوداوه ئه‌نجام بدرێت.
ئاوێنه: له‌دوای ڕوداوی هێرشكردنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، هاوپه‌یمانی سائیرون به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م كوتله‌كان كرد، دانیشتنێكی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به‌ڕوداوه‌كانی ئێستای عێراق و ڕوداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هێرشكردنه سه‌ر ماڵی موقته‌دا سه‌در ئه‌نجامبدرێت.
داواشیكرد، سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كار بكه‌ن بۆ بنبڕكردنی ده‌ستی ده‌ره‌كی و فیتنه‌ی ناوخۆ به‌ئامانجی كۆتاییهێنان بە بارودۆخی مه‌ترسیداری ئێستای عێراق.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سائیرون داوا له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات، ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌لاماری ماڵی موقته‌دا سه‌دریاندا ئاشكرا بكەن و بۆ هاوڵاتیانی بخه‌نه‌ڕو، جگه له‌وه‌ش ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاشكرا بكه‌ن كه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی په‌لاماردان و هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانیان ئەنجامدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ناوچه‌ی حه‌نانه له پارێزگای نه‌جه‌ف كه موقته‌دا سه‌دری تیادا نیشته‌جێیه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومانكراوه.
شه‌وی ڕابردو، له‌شاری به‌غداد له نزیك پردی سنك و گۆڕه‌پانی خه‌لانی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیانكرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و (١٩) كه‌سیان كوشت و دواتر بڵاوكرایەوە كە سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عیراقین و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.