2019-12-10   1593     
مەزڵوم کۆبانێ
مەزڵوم کۆبانێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پلانه‌كه‌ی ئەردۆغان بۆ جێگیرکردنی ملیۆنێک ئاوارەی سوریی لەسەرێکانی‌و گرێسپی هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره‌و داواش له‌ئه‌مركیاو ڕوسیا ده‌كات ڕێگریی له‌گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بكه‌ن.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە- لەتویتێکدا نوسیویه‌تی، ئەوەی ئەردۆغان ڕایگەیاندووە بۆ نیشتەجێکردنی ملیۆنێک ئاوارەی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا لەناوچه‌كانی سەرێکانی‌و گرێسپی، کارێکی زۆر مەترسیدارە.
کۆبانێ ڕایگەیاندووە، ئەمریکاو ڕوسیا بەرپرسیارێتی نەگۆرینی دیمۆگرافیای ناوچەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ.
داواش له‌هه‌ردو وڵات دەکات كه بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن‌و میکانزمێک دابنێن بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانی ڕاسته‌قینه‌ی ئەو ناوچانە بۆ زێدی خۆیان.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی وتارێکدا لەبەردەم وەزیرەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەنقەرە دەستیکردوە بەنیشتەجێکردنی یەک ملیۆن ئاواره‌ی سوریی لەشارەکانی گرێ سپی‌و سەرێ کانی.