2020-02-02   5507     
ئا: سه‌ڵاح سالار
به‌سه‌رهاتی ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئێرانی وه‌رچه‌رخاند
یاره‌كانی دوێنێ‌و نه‌یاره‌كانی سبه‌ینێ
ئه‌م وێنه‌یه كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر ڕه‌وتی سیاسیی ئێران هه‌یه، ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه هه‌موو نه‌یارانی ڕژێمی پاشایی ئێرانن، به‌ڵام یه‌ك گروپ نین، به‌ڵكوو چه‌ند بیروبۆچونی جیاوازیان هه‌یه‌و دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی پاشایی خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سایه‌تییه له 1ی شوباتی 1979 له‌فه‌ڕه‌نساوه گه‌ڕانه‌وه بۆ تاران‌و ڕژێمی پاشایی ئێرانیان به‌یه‌كجاری هه‌ڵته‌كاند.
به‌ڵام ئایا ئه‌م كه‌سانه دواتر چی‌یان به‌سه‌ر هاتو چاره‌نوسیان به‌كوێ گه‌یشت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه جێگه‌ی سه‌رنجه‌و بهگوزهرێكی خێرا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی 1978و 1979ی ئێران‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی گه‌لانی ئێران كه زیاتر ئیمام خومه‌ینی له‌پاریسه‌وه ڕابه‌رایه‌تیی ده‌كرد، هه‌ناوی حكومه‌تی پاشایی ئێران به‌جارێ ههڵتهكاو خه‌ڵكی شۆڕشگێرو خهباتكهری ئێران به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین‌و مه‌زهه‌به‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پاشایی ئێرانیان قڵپ كرده‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه بهدهگمهنترینو ناوازه‌ترین وێنه‌ی ڕۆژانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دێته ئه‌ژمار، وێنه‌كه دوو گرنگیی‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، یه‌كه‌م: بۆ كات‌و ساتی خۆی زۆر گرنگ بوو چونكه سه‌رانی شۆڕش‌و هیوای ئازادیخوازانی ئێران به‌شی سه‌ره‌كییان ئه‌و وێنه‌یه كۆیان ده‌كاته‌وه كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌فه‌ڕه‌نساوه بۆ فڕگه‌ی میهرئابادی تاران پێكه‌وه ده‌ركه‌وتن. گرنگیی دووه‌می وێنه‌كه بۆ پاش وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه تاڵانه‌ی به‌سه‌ر هاوڕێكانی ئه‌و گه‌شته‌ی فڕۆكه‌كه‌و ناو وێنه‌كه‌دا هات.
فڕۆكه‌كه له فه‌ره‌نساوه هات و فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو، له پاریسه‌وه فڕی بۆ تاران، له كاتێكدا هێشتا حكومه‌تی پاشایی نه‌ڕووخابوو، به‌ڵام شا خۆی هه‌ڵاتبوو، حكومه‌تی به شاپوور به‌ختیار سپاردبوو، شاپوور به‌ختیار به ڕه‌گه‌ز (به‌ختیاری)ییه و بهختیارییش هۆزێكی گه‌وره‌ی لوڕن و لوڕیش له بنه‌ڕه‌تدا كوردن، ئه‌گه‌رچی ئێستا خۆیان به نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن نه‌ك كورد.
10 ڕۆژ به‌رله‌وه‌ی شۆڕش سه‌ربكه‌وێت و حكومه‌تی پاشایی تێكبشكێت، ڕۆژی 12ی به‌همه‌نی 1358 به‌رانبه‌ر به 1ی شوباتی 1979 فڕۆكه‌كه له سه‌عات 9:30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی گه‌یشته فڕگه‌ی میهرئاباد و پاش چه‌ند خوله‌كێك ئه‌م كه‌سانه له فڕۆكه‌كه وهردهركهوتن كه سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس و ده‌یان هه‌زار و به ملیۆنان خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كردن. شیاوی باسه فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر كیسه‌ی (ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در) به‌كرێ گیرابوو كه به یاوه‌ریی ئیمام خومه‌ینی بۆ تاران گه‌ڕایه‌وه. كه ئیتر به 10 ڕۆژ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنشینانه‌ی فڕۆكه‌كه له 22ی به‌همه‌نی 1358، به‌رانبه‌ر به 11ی شوباتی 1979 حكومه‌تی پاشایی ئێران به‌یه‌كجاری هه‌ره‌سی هێنا و شۆڕشی گه‌لانی ئێران سه‌ركه‌وتنی خۆی ڕاگه‌یاند.
با بزانین هاوڕێیانی ناو وێنه‌كه كێن و چی‌یان به‌سه‌رهات؟
ئیمام خومه‌ینی:
ئه‌ڵبه‌ت كه‌سایه‌تی خومه‌ینی دیاره و باسكردنی ناوێت.
ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در:
ئه‌وه‌ی له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی وێنه‌كه‌وه دیاره ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌دره، به‌نی سه‌در له‌پاش پێكهێنانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وت و نزیكه‌ی 35 ملیۆن ده‌نگی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام دوایی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی شۆڕش ململانێی بۆ دروست بوو، تا ئیمام خومه‌ینی به یه‌ك ڕسته (35 ملیۆن كه‌س بڵێن به‌ڵێ من ده‌ڵێم نا) له سه‌رۆك كۆماریی خست و فه‌رمانی گرتنیشی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام دوایی خۆی حه‌شاردا و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ئینجا به نهێنی گه‌یانده‌وه پاریس و تا ئێستاش له پاریس ده‌ژی و حه‌وت كه‌سیش له لایه‌نگرانی ده‌ستگیركران و له‌سێداره دران.
ئایه‌توڵا لاهووتی:
ئه‌و ئایه‌توڵایه‌ی ڕێك له پشتی سه‌ری ئیمام خومهینییهوه وه‌ستاوه و عه‌مامه‌یه‌كی سپی له‌سه‌ره، ناوی (ئایه‌توڵا لاهووتی)یه، ناوبراو یه‌كێكه له زیندانیانی سیاسیی سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایی و پیاوێكی خه‌باتگێڕ بووه و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئایه‌توڵای دیاری ئێران (تاڵه‌قانی و مونته‌زه‌ری) زیندانیی بووه. لاهووتی سه‌رسه‌ختترین نه‌یاری به‌نی سه‌در بوو، 2 مانگ پاش به‌ركه‌ناركردنی به‌نی سه‌در به فه‌رمانی ئایه‌توڵا لاجوه‌ردی ده‌ستگیر كرا و له به‌ندیخانه‌ی (ئه‌وین) له‌سێداره درا. وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی لاهووتی به‌رانبه‌ر به ڕه‌فسه‌نجانی و هاوڕێیانی ئه‌وه‌بوو: (خه‌ڵك شۆڕشی بۆ ئه‌وه نه‌كرد من و تۆ حكومه‌تداریی بكه‌ین، چۆن ده‌بێت له‌سه‌دا هه‌شتی وڵات حكومه‌تداریی بۆ له‌سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵك بكات؟).
سادق قوتبزاده:
ئه‌و كه‌سه‌ی دیكه له نێوان ئایه‌توڵا مونتهزهریی و لاهووتی وه‌ستاوه ناوی (سادق قوتبزاده)یه، ئه‌ویش كه‌سایه‌تییه‌كی خهباتكهری دیار بوو، دواتر به تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی بۆمب له نزیك باره‌گای ئیمام خومه‌ینی له (جه‌ماران) ده‌ستگیر كرا و له‌سێداره درا. جه‌ماران گه‌ڕه‌كێكی باڵاشاری تارانه و خومه‌ینی له خانوویه‌كی بچووكی موتهوازیعدا له‌وێ ده‌ژیا كه ئێستا كراوه‌ته مۆزه‌خانه. ئایه‌توڵا موتنهزهری له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌ڵێت: من دوایی بۆم ده‌ركه‌وت كه له نزیك باره‌گای ئیمام هیچ بۆمبێك دانهنهبرابوو.
سادق ته‌باته‌بایی:
ئه‌وه‌ی له ته‌نیشتی به‌نی سه‌در ڕاوه‌ستاوه (سادق ته‌باته‌بایی)یه، ئه‌و دوایی بووه وته‌بێژی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌هدی بازرگان و دواتر پشتی كرده بارزگان و ڕووی كرده‌وه گرووپی حكومه‌تییه‌كان (به‌نی سه‌در و هاوبیرانی)، پاش شكستی ئه‌وان ئه‌ویش ده‌رپه‌ڕێنرا، ناوبراو پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به تۆمه‌تی بڕێكی زۆر له ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیری كرد و حوكمی زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
ئه‌حمه‌د خومه‌ینی:
كوڕی ئیمام خومه‌ینییه و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ئێران بوو، پاش مه‌رگی باوكی له ساڵی 1994 به شێوه‌یه‌كی گوماناوی له تاران كۆچی دوایی كرد، لایه‌نگرانی وتیان: له نه‌خۆشخانه به ژه‌هر تیرۆر كراوه، نه‌ك به نه‌خۆشی مردبێت. حكومه‌تیش ڕایگه‌یاند: كه له نه‌خۆشخانه و به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه.
موحسین سازگارا:
سازگارا دوای شۆڕش بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌ویش ته‌نگی پێهه‌ڵچنرا و ده‌ستگیر كرا و ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین به‌ند كرا، ناوبراو مانی له‌خواردن گرت و دواتر لێبوردنی بۆ ده‌رچوو، پاشتر هه‌ڵات بۆ ئه‌مریكا و ئێستا له ئه‌مریكا ده‌ژی.
ئیبراهیم یه‌زدی:
ئیبراهیم یه‌زدی كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی و دیاربو، له‌ده‌وڵه‌ته كاتییه‌كه‌ی مه‌هدی بازرگان، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو، له‌ساڵانی دواییدا بوو به‌چالاكی باڵی ئیسڵاحییهكانو لایه‌نگرێكی سه‌رسه‌ختی میر‌حوسێن موسه‌وی بوو، به تۆمه‌تی ئاژاوه‌نانه‌وه ده‌ستگیر كرا و سزای هه‌شت ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
مورته‌زا موته‌هه‌ری:
ئه‌و ئایه‌توڵایه كه له پشتی ئیمام خومه‌ینی وه‌ستاوه و عه‌مامه‌یه‌كی سپی له‌سه‌ره‌و چاویلكه‌یه‌كی له‌چاودایه، موته‌هه‌ری زانایه‌كی دیار بوو، به فه‌یله‌سووفێكی ئیسلامیی شیعه داده‌نرا، له‌هه‌مان ساڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران به‌ده‌ستی گرووپی فورقان تیرۆر كرا و تیرۆره‌كه‌ی جێگه‌ی گومان بوو.
محه‌مه‌دی مونته‌زه‌ری:
كوڕی ئایه‌توڵا مونته‌زه‌ری بوو، كه پاش خومه‌ینی كه‌سایه‌تی دووه‌می وڵاته‌كه‌ی بوو، ناوبراو له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی حزبی كۆماریی ئیسلامیی كوژرا، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه گورزێكی كورچكبڕبوو وه‌ك كرده‌یه‌كی تیرۆریستی دژی سه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌كارهێنرا و سه‌رك كۆمار (ڕه‌جائی) و سه‌رۆكی وه‌زیران (دكتۆر باهونه‌ر) و چه‌ندین كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئێران تێیدا كوژران و پاشتریش له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا عه‌لی خامنه‌ییش ده‌ستێكی په‌ڕی.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بۆ تاران ده ڕۆژ ململانێی سه‌ختی نێوان شۆڕشگێڕان و داروده‌سته‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی درێژه‌ی كێشا، دواجار پاش ده ڕۆژ شاپوور به‌ختیاری سه‌رۆكوه‌زیرانیش هه‌ڵات بۆ هه‌نده‌ران و حكومه‌تی پاشایی شكستی یه‌كجاریی هێنا و شۆڕش سه‌ركه‌وتنی خۆی ڕاگه‌یاند. ئێرانییه‌كان به‌و 10 ڕۆژه ده‌ڵێن ده‌یه‌ی فه‌جر.
بۆیه ئه‌م وێنه‌یه ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ سه‌رده‌می ڕۆژانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دواتریش هه‌بوو، براكانی دوێنی دوای سه‌ركه‌وتنیان كه‌وتنه پاكتاوی یه‌كتر و باڵی ئیمام خومه‌ینی و مه‌لاكانی چوارده‌وری سه‌ركه‌وتن و ئه‌وانی دیكه‌یان ده‌رپه‌ڕاند و بۆخۆیان ده‌ستیان به‌سه‌ر شۆڕشه‌كه‌دا گرت.
