عەلاوی: سبەی دەنگ بە یەكەم حكومەت دەدرێت كە كاندیدەكانی سەربەخۆو لێهاتو و پاكن
  2020-02-26       284       

محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە لەپەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر كابینەی حكومەتەكەی دەدرێت، دەشڵێت؛ سبەی وڵات "لاپەڕەی پشكپشكێنە" دەپێچێتەوە.

ئاوێنە: محەمەد تۆفیق عەلاوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەتویتێكدا رایگەیاند"سبەی دەنگ لەسەر یەكەم كابینەی حكومەتێك دەدرێت كە كاندیدەكانی سەربەخۆ، لێهاتو و پاكن و مافی گەل و شكۆی عێراق دەگێڕنەوە."

وتوشیەتی"سبەی پێكەوە گەل و پەرلەمانتاران و كاندیدەكان و هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان، لاپەڕەی پشكپشكێنە دەپێچینەوەو بەرەو عێراقێكی ئازادو بەهێزو شكۆمەند دەڕۆین."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرۆكایەتی پەرلەمان، سبەی پێنجشەممە بۆ دانیشتنی تایبەت بە پێدانی متمانە بە حكومەتەكەی عەلاوی دیاریكردوە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار، سەرەتای ئەم مانگە محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×