2020-02-26   537     
لەشاری سلێمانی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە چارەسەركردنی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كرایەوە.
ئاوێنه: لەو بارەیەوە، د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندوە، كە نەخۆشخانەكە لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانییەو نەخۆشخانەیەكی تازەیە و پێشتر بەكارنەهاتووە.
راشیگەیاندوە، نەخۆشخانەكە پزیشك و كارمەندی تایبەت بە بوارەكەی بۆ دانراوە بە تەواوی كەرەستە و پێداویستی و ئامێری پزیشكی پێویستەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كە نەخۆش راستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانەكە ناكات، بەڵكو لەنەخۆشخانەكانی تری وەك شار و فریاكەوتنی هەناوی نەخۆش دەبینرێت و پشكنینی بۆ دەكرێت، گەر گومانی هەبوونی نەخۆشییەكەی لێكرا ئەوجا رەوانەی نەخۆشخانەكەی تایبەت بە چارەسەری كۆرۆنا دەكرێت.