دەسەڵاتی
فڕۆكەوانی شارستانی عێراق، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تا 31ی ئایار
درێژكردەوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ئاگادارینامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق ماوەی ڕاگرتنی
گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژکردەوە.
بڕیاره‌که گه‌شتی
فڕۆکه‌کانی مانگى سورو سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و
بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچواندنی
بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێگریکردنه له بڵاوبونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی کۆرۆنا.