ئه‌مریكا هوشداریی له‌ هه‌ڵهاتنی 10 هه‌زار چه‌كداری زیندانیكراوی داعش ده‌دات
  2020-05-25       520       


پکشنەرێکی ئەمریکایی هوشداریی دا ئەو ترسە هەیە ١٠ هەزار چەکداری زیندانی‌ کراوی داعش لە زیندانەکانی ژێر دەستەڵاتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات له‌ رۆژئاوای كوردستان رابکەن.

ئاوێنه‌: شۆن ئۆدۆنێل پشكنه‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا دەڵێت، پێنج پێگه‌ی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ڕاده‌ستی عێراق كراونەوەتەوە.

گرنگترین ئه‌و پێگه‌ سه‌ربازییانە برێتین لە فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی گەیارەی باشووری موسڵ و هەردوو سەربازگەی "قائیم" لە ئەنبار و "کەی وەن" لە کەرکووک.

ئەم پشکنەرەی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، هۆشداریی دا ئەگەری ‌هه‌ڵاتنی 10 هه‌زار چه‌كداری زیندانیكراوی داعش له‌ زیندانه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چاوەڕوان دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×