2020-05-27   927     
حکومەتی عێراق بەشێك لە فیرقەی 9ی سوپای عێراقی ھێناوەتە باشووری کەرکووك و بەمەبەستی ڕووبەرووبونەوەی ھەڕەشه‌ی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە جێگیر كردوون.
ئاوێنه: له‌سه‌ر داواکاری فەرماندە سەربازیەکان ئه‌و هێزانه هێنراونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، كه ھەفتەی ڕابردوو لە کەرکووك داوایان له وه‌زیری ناوخۆ كردبوو هێزی زیاتر بهێنن و پێیان راگه‌یاندبوو، رەوشی ئەمنی خراپە و ھێزەکانیان ناتوانن ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ش، رێوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: تەنھا چارەسەر بۆ ئەم دۆخە، دروستکردنی ھەماھەنگیە لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، جوڵەی چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکووك به شێوه‌یه‌ك زیادی کردووە، كه ته‌نیا له ھەفتەی رابردوو چه‌ندین ھێرش و پەلاماریان بۆ سەر ھێزە عێراقیەکان ئه‌نجامداوه.