٤٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد گەیشتە هەرێم
  2020-05-30       348       

وەزارەتی دارایی عێراق ٤٠٠ ملیار دینارەکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەک لە لقی هەرێمی بانکی ناوەندی عێراق  رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ٤٠٠ ملیار دیناری موچەی فەرمانبەران کراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی، كه‌ واژۆی عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراقی له‌سه‌ره‌ و رۆژی ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ بڕی ٤٠٠ملیار دینار بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×