2020-06-02   966     
له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی "نه‌فام" له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ندی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان نابن، په‌رله‌مانتارێك ڕه‌خنه له‌وه‌زیری ناوخۆ ده‌گرێت.
ئاوێنه: ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، "نابێ ئەم وشەیە لەزاری وەزیرێکی حکومەتەوە بەرامبەر هاوڵاتیان بەکار بهێنرێ‌و بەخەڵکێک کە هاوار بۆژیانی دەکات بوترێت نەفام."
ناوبراو پێیوایه كه ئەوە ئەرکی حکومەتە بۆ خەڵکی لەخۆبوردو گیان فیدای کوردستان کە چۆکی بۆ بەعسیە عەفلەقیەکان دانەدا گەیشتۆتە ئەم ئاستی بێمتمانەییە بەحوکمڕانیەکەی کە سەبەبی ئەوەڵ‌و ئەخیر دەسەڵات خۆیەتی.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی رایگه‌یاندووه، "بەداخەوە بەدەستی خۆتان کەلێن‌و بێ متمانەیی نێوان حکومەت‌و دەسەڵات زیاد دەکەن."
به‌بۆچونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئەرکەکە دوسەرەیە:
- هاوڵاتی دەبێت پابەندبێت بەڕێکارە تەندروستیەکان‌و لەقەرەباڵغی دور بکەوێتەوە، چونکە خۆپارێزی لەهەموو چارەسەرێک باشترە.
- حکومەت نیگەرانی هاوڵاتیان برەوێنێتەوەو دڵنیاییان بداتێ لەسەر موچەو بژێوی‌و ژیانیان..