وەزیری دەرەوەی عێراق رەوشی پەنابەرانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە تاوتوێکرد
  2020-06-09       606       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن رەوشی پەنابەرانی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە و لێكەوتەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی توركیا، ئوردن، لوبنان، پاكستان و نوێنەری یەكێتیی ئەورووپا و كۆمیسیار بۆ كاروباری پەنابەران و ئاوارەكان تاوتوێ كرد.

ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێکدا ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی (ڤیدیۆ كۆنفرانسدا) بەشداریی كردووە كە بۆ تاوتوێكردنی رەوشی پەنابەران و ئاوارەكان لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) سازكرابوو.

هاوکات لە كۆنگرەكەدا، هەریەك لە وەزیرانی دەرەوەی توركیا، ئوردن، لوبنان، پاكستان و نوێنەری یەكێتیی ئەورووپا و كۆمسیار بۆ كاروباری پەنابەران و ئاوارەكان بەشداربوون.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو كە لە كۆنگرەكەدا، ئەو رێوشوێنانەی كە پێویستە بۆ پاراستنی گیانی پەنابەران و ئاوارەكان لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بگیرێنەبەر تاوتوێ كراوە، جگە لەوەیش گفتوگۆ كراوە سەبارەت بە پێشكەشكردنی پاڵپشتی لەلایەن وڵاتانەوە بۆ ئەو چینانەی كە پەراوێزخراون.

باس لەوەیشكراوە كە هەر لە میانی كۆنگرەكەدا، لێكەوتەكانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە داهاتوودا، پەیوەست بە پاراستنی گیانی ئاوارەكان، خراوەتە بەرباس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×