وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆی عێراق گەیشتنە شاری مووسڵ
  2020-06-15       435       
وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی گەیشتنە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا.

ئاوێنە: وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی گەیشتنە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا، ئەوەیش بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی پارێزگاكە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی بە میدیاكانی خۆجێی رایگەیاندووە كە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد و وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی دوای گەیشتنیان بۆ شاری مووسڵ لەگەڵ پارێزگاری نەینەوا، نەجم جبوری و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنیی و سەربازیی كۆبوونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەكە ئامانج لە سەردانەكە ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنیی ئێستای پارێزگای نەینەوا.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×