سلێمانی لەدوای بەغدا، لەتوشبون‌و حاڵەتەکانی مردن بەکۆرۆنا لەئاستی عێراقدا یەکەمە
  2020-06-22       1306       

ئا: ئاوێنە


هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی بەغدای پایتەختی عێراق جێی بەراورد نییە بەسلێمانی، بەڵام لەژمارەی لەتوشبون‌و حاڵەتەکانی مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا سلێمانی کێبڕکێی بەغدا دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێک کە وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردوەتەوە (ئێوارەی ٢ / ٦)، لەپاش بەغدا، شاری سلێمانی زۆرترین ژمارەی توشبون‌و حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کردوە.


وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 1808 كەس لەعێراقدا توشی كۆرۆنا بون، بەمشێوەیە:


بەغدا: 452 حاڵەت

سلێمانی: 257 حاڵەت

زیقار: 231 حاڵەت

بەسرە: 114 حاڵەت

ميسان: 148 حاڵەت

 ديوانيە: 115 حاڵەت

واست:91 حاڵەت

كەربەلا: 82 حاڵەت

نەجەف: 67 حاڵەت

هەولێر: 63 حاڵەت

 ديالە: 42 حاڵەت

بابل: 40 حاڵەت

كەركوك: 39 حاڵەت

 موسەننا: 21 حاڵەت

 ئەنبار: 18 حاڵەت

نەينەوا: 11 حاڵەت

سەڵاحەدین: 11 حاڵەت

 دهۆك: 6 حاڵەت



هەر بەپێی راگەیاندراوەکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 67 توشبو گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە:

بەغدا: 29 حاڵەت

 سلێمانی: 11 حاڵەت

زیقار: 8 حاڵەت

 ميسان: 6 حاڵەت

 بابل: 3 حاڵەت

كەركوك: 2 حاڵەت

ديالە: 2 حاڵەت

نەجەف: 1 حاڵەت

هەولێر: 1 حاڵەت

واست: 1 حاڵەت

بەسرە: 1 حاڵەت

ديوانيە: 1 حاڵەت

سەڵاحەدین: 1 حاڵەت


بۆ ماوەی هەفتەیەک سلێمانی لەهەردو توشبون‌و گیان لەدەستداندا، لەدوای بەغدای پایتەخت لەڕیزی پێشەوەدایە، کە رۆژ نییە دەیان کەس لەم شارەدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبن‌و چەندین هاوڵاتیش گیان لەدەست نەدەن، بەئەندازەیەک کە ژمارەی توشبوان چەند رۆژێکە لەسلێمانی سێ ژمارەییە (واتە لەخانەی سەدیدایە)!


سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندوە کە (67٪)ی کۆی توشبوان‌و حاڵەتەکانی مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای سلێمانییە لەئاستی هەرێمدا، ئەوەش رێژەیەکی زۆر بەرزە.


بەرزنجی ئاماژە بەوە دەکات "چه‌ند هۆكارێك بۆ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان هه‌یه‌ لەوانە لەبەشێک لەدەروازە سنورییەکان گرتنەبەری رێکارە تەندروستییەکان بەپێی پێویست نەبوە، لەگەڵ خاڵەکانی پشکنین‌و قەرەباڵغی شوێنە گشتییەکان، ئەوانەش هۆکاری بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە بون".


هاوکات، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی چەند جارێک هۆشداریی داوە کە کۆرۆنا لە سلێمانی بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە و داواش دەکات هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×