نوسینگەی سەرۆكی
پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر
پەرلەمانتار سۆران عومەر ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ ئەوەی لە
رۆژنامەی وەقائیع بڵاوبكرێتەوەو سیفەتی ئیلزامی وەربگرێت. دەشڵێت: ئاگاداركردنه‌وه‌ى
ئەو پەرلەمانتارە له‌لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانەوە بابه‌تێكى ته‌واو ئیدارى
و ڕێكارییه‌و په‌یوه‌ندى به ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى ئێمه‌وه نییه.
ئاوێنە:
نوسینگەی رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە،
رونكردنەوەیەكی سەبارەت بەو هەواڵە بڵاوكردەوە كە له هه‌ندێ له سایته‌كان بڵاوبوه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى
په‌رله‌مانتار (سۆران عمر) له به‌رده‌م دادگاى لێكۆڵینه‌وه.
لە رونكردنەوەكەدا هاتوە "سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستى پێشوى ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ژماره (4)
ى ساڵى 2020 كه بڕیارمان به نوسراوى ژماره (37 له 14/6/2020) واژۆ كراوه، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به نوسراوى ژماره (4/3/1001 له 25/6/2020) ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه به مه‌به‌ستى بڵاوكردنه‌وه‌ى له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى
وه‌قایعى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى وه‌ربگرێت بۆ جێبه‌جێكردن."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ڕاسته‌وخۆ دواى بڵاوبونه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌مان
له ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى وه‌قایعى كوردستان ئاڕاسته‌ى هه‌ردو دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى
هه‌ولێرو سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى."
لەگەڵ ئەوەش وتویەتی: بابه‌تى ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئەو
پەرلەمانتارە له‌لایه‌ن دیوانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بابه‌تێكى ته‌واو ئیدارى
و ڕێكاریه، په‌یوه‌ندى به ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌ى ئێمه‌وه نیه.
هەروەها ئەوەشی وتوە"پێمان وایه بابه‌تى ناكۆكى و یه‌كلایی
كردنه‌وه‌ى سیفه‌تى ئیلزامى بڕیارى ژماره (4) ى ساڵى 2020 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ى
ده‌بێت به ڕێكارى یاسایی و ئیجرائى خۆیدا بڕوات و چیتر په‌رله‌مان و سه‌رۆكى په‌رله‌مان
به‌م بابه‌ته‌وه سه‌رقاڵ نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موان له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كى
گرنگ داین و ده‌بێت ئه‌ركى خۆمان جێ به‌جێ بكه‌ین."
دەقی
رونكردنەوەكە...