هێزی پاسەوانی سنوری عێراق لە چەند ناوچەیەكی سنوری لە زاخۆ جێگیركران
  2020-07-01       1372       

لیوای یەکی پاسەوانی سنوری سەر بەحکومەتی عێراق، چونە چیاکانی سنوری ناحیەی "باتیفا" و "دەرکارێ" لە سنوری زاخۆ، بەڕێوبەری ناحیەی باتیفا-ش دەڵێت: هێزەكە سەربە حکومەتی عێراقە، بەڵام هەمویان کوردن و ئێستا چونەتە ئەو شوێنانەی کە شەڕی تێدایە لەنێوان گەریلا و سوپای تورکیا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزێکی پاسەوانی سنووری سەر بە حکومەتی عێراق، چونەتە سەر چیای "شابنی" و چیای "دێرێ" لە سنوری ناحیەی باتیفای شارۆچکەی زاخۆ و ئاڵای عێراقیان هەڵکردوە.

دڵشێر عەبدولستار، بەرێوەبەری ناحیەی باتیفا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لیوای یەکی پاسەوانی سنور کە هەمویان کوردن و بنکەی سەرەکی لە باتیفایە، بەهۆی ئەم بارودۆخە جموجۆڵیان پێکراوە، چونەتە ئەو شوێنانەی کە پێشتر لێی کشابونەوە، ئێستا بەهۆی شەڕی نێوان گەریلا و سوپای تورکیا گەڕاونەتەوە شوێنەکانیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×