ئومێد خۆشناو: ئەوانەى موچەیان دەبڕین لەحزب قەرەبوویان دەکەینەوە
  2020-07-02       3365       


سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان، ئومێد خۆشناو رایگەیاند "ئەوانەى موچەکانیان دەبڕن، لەحیزب یان لەناوچە و لقەکان بۆیان قەرەبوو دەکەنەوە".



ئاوێنە: ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، ئەوانەى مووچەکانیان دەبڕین، لەحیزب یان لەناوچە و لقەکان بۆیان قەرەبوو دەکەینەوە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، هەزاران کەس مووچەکانیان هەڵدەوەشێتەوە ئەوانەش خەڵکى ئەو وڵاتەن.

وتیشی: کەس ڕێگرى لەچاکسازى نەکردووە، دەبێت یاساى چاکسازى جێبەجێ بکرێت.

هاوكات جەمال حەوێز سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتى ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆئەوەی  یاساى چاکسازى بەشێوەیەکی باش جێبەجێ بکات.
ئاماژەى بەئەوەشدا، هەرکەسێک بەناشەرعى سودى لەداهاتى گشتى وەرگرتبێت، ئامادەن ئەو سوودە ببڕین.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوێنێوە یاسای چاکسازی بەبڕیاری ئەنجومەنى وەزیران کەوتوەتە کار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×