وتەبێژی پۆلیسی
سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی لە گەڕەکی سەرکارێز گەنجێک بەهۆی نەبونییەوە خۆی سوتاند
و گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی
بە "روداو"ی راگەیاند"دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2020/07/04 گەنجێکی
16 ساڵان لە سلێمانی بەهۆی نەبونییەوە خۆی سوتاندو دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی
سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، "باوکی گەنجەکە لە چێشتخانەیەکدا
شاگردەو خۆیشی شاگردی فیتەرە. لە کەلاوەیەکی پشت ماڵی خۆیان لە گەڕەکی سەرکارێز
ئاگری لە خۆی بەرداوە. گەنجەکە وتویەتی: بەهۆی خراپیی بژێوی ژیانیانەوە خۆی سوتاندوە".
ئەوەش لەكاتێكدایە كە رۆژی 29ی مانگی
رابردو، پیاوێكی بەتەمەن لەناو باخی گشتی سلێمانی خۆی سوتاندو رۆژێك دواتر گیانی
لەدەستدا.
بەپێی قسەی پۆلیس ئەو پیاوە بەهۆی ئەوەی كە
"قەرزار" بوە خۆی سوتاندوە.