شاخەوان عەبدوڵا: دەست بە دانوستانەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك كراوەتەوە
  2020-07-04       635       
دیمەنێكی شاری كەركوك. فۆتۆ: كەركوك ناو

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك رایگەیاند: دانوستانەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك بە سەرپەرشتنی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستی پێكردۆتەوەو گەشبینی خۆیشی نیشاندەدات كە بگەنە "ئەنجامێكی دڵخۆشكەر".

ئاوێنە: شاخەوان عەبدوڵا، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت"پێکھاتەکانی کەرکوک دەیانەوێت ڕەوشی پارێزگاکەیان ئاسایی بکەنەوە، کە دوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەسەریاندا سەپێندرا."

شاخەوان عەبدوڵڵا، وتوشیەتی"پێشتر لەسەر دو ئاست کار بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکوک کراوە، یەکێک لە ھەوڵەکان لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە سەرپەرشتی دەکراو ھەمو پێکھاتەکانی کەرکوک تێیدا بەشدار بون، قۆناغێکی زۆر چوە پێشەوە، بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئاڵۆزبونی ڕەوشی عێراق ڕێککەوتن ئیمزا نەکرا."

ئەندامەکەی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک وتیشی"لە دولاوە دانوستان دەستی پێکردوەتەوە، ھەم لەسەر ئاستی بەغدا و هەم ئەوەیشی کە نەتەوە یەکگرتوەکان خۆی سەرپەرشتیی دەکات."

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد"ئێمە پێشتر شتێکی ئەوتۆمان نەمابو، ھەنگاوی باش نراوە و ھەر ئەوەی پێشتر لێکتێگەیشتن ھەبوە لەسەر ئاساییکردنەوەی ڕەوشەکە وەک ڕێککەوتن ئیمزا دەکرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێکردن کە من گەشبینم بەوەی بگەینە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×