مستەفا کازمی: نایەڵین عێراق بکرێتە وڵاتی چەتەکان
  2020-07-07       1076       

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوا بە دوای تیرۆرکرانی هاشم هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و پسۆپری بواری ئەمنی رایگەیاند، ناوی “شەهید هاشم ئەلهاشمی” دەدرێتە شەقامێکی بەغداد-ی پایتەخت و رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت عێراق بکاتە وڵاتی چەتەکان. 
 
ئاوێنه‌: لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە کوژرانی هاشم هاشمی، شرۆڤەکاری سیاسی و شارەزای بواری ئەمنی کردووە و رایگەیاندووە کە شەقامێک بەناوی ئەو دەکرێت لە بەغداد.

هاوکات کازمی وتوویەتیشی، “کوشتنی شەهید هیشام ئەلهاشمی وەکو سەرکردەکانی وڵات لەسەرمانە خەم و دڵگرانییەکانمان بۆ دەستکەت بگۆڕین. عێراق هەرگیز ناخەوێت تا ئەو کاتە بکوژانی هیشام هاشمی دەدۆزێتەوە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×