ئەنجومەنی نوێی شارەوانی سەیدسادق هەڵدەبژێردرێت
  2020-07-09       1104       

قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق رایگەیاند: لەهەفتەی داهاتوەوە ناوی ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی شارەوانی قەزاكە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی هەڵبژاردنیان.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەسەر بڕیار و ڕێنمایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەهەفتەی ئایندە دیاری رەفیق، قائمقامی قەزاكە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق، ناوی ئەندامانی نوێی  ئەنجومەنی شارەوانی دەخەنە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی بەمەبستی هەڵبژاردنیان.

ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سەیدسادق بە سەرۆكی شارەوانییەوە هەشت ئەندام دەبن.

قائیمقامیەتی سەیدسادق ئاماژەی بەوەشداوە كە لەهەفتەی ئایندەوە چەند کۆرو کۆبونەوەیەک ئەنجام ئەدەن لەسەر ئەو پرسەو هەندێک بابەتی تری تایبەت بەقەزاكەیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×