سبەی بۆ ماوەی سێ سەعات ‌هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دەوەستێت
  2020-07-10       920       

بەرپرسێکی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد کە سبەی شەممە بەھۆی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیییەوە، بۆ ماوەی سێ سەعات ھێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی ھەرێمی کوردستان دەوەستێت.

ئاوێنە: کاروان ڕەزا، بەڕێوەبەری گشتیی گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند: "سبەی شەممە 2020.7.11 تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستپێدەکەن، بۆیە وەک ساڵانی پێشو و لەپێناو بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتو و لەسەر ڕەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان ھێڵی ئینتەرنێت بۆ سێ سەعات دەوەستێت."

وتیشی"وەستان و پچڕانی ھێڵی ئینتەرنێت، تەنھا لە ڕۆژانی شەممە و سێشەممە کە تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەی سێ سەعات لە سەعات ( ٨ بۆ ١١)ی پێشنیوەڕۆ دەبێت."

رونیشی کردەوە"بۆ ئەو مەبەستە تەواوی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار کراونەتەوەو لە ئەگەری پابەندنەبون بەو بڕیارە، ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبەر دەگیردرێتە بەر."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×