سەلیم شوشكەیی: دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە ده‌بێت، نەك سەرۆك وەزیران.
  2020-08-01       515       


سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بەچەند رێكارێكە، دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنیش لەلایەن سەرۆك كۆمارەوەیە، نەك سەرۆك وەزیران.

ئاوێنه‌؛  سەلیم شووشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژادنی پێشوەختە پێویستی بەچەند رێكارێكە لەوانە، تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان و دەنگدانی كۆتایی لەسەری، لەئێستادا ئەو یاسایە ماویەتی تەواو بكرێت، چونكە ئەو خشتەیەی چڕی دانیشتوان دیاری دەكات تەواو نەبووە و دەنگی لەسەر نەدراوە، پاشان هەمواركردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژادنەكان پەسەند بكات.

شوشكەیی روونیكردۆتەوە، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی كۆمارە، نەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بۆیە بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەم ڕێكارانە هەڵبژاردن لەعێراق ناكرێت و چوار چێوەی یاسایی وەرناگرێت.

شەوی هەینی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیامێكدا رایگەیاند، رۆژی ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق بەشێوەیەكی دادپەروەرانە ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×