2020-08-01   541     
حزبوڵڵای عێراق ، مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ كوژرانی، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له بۆردومانێكی ئاسمانی له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردووه.
ئاوێنه: ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئاسایش له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا له تویته‌ر ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی عێراق بووه، ئاسانكاری بۆ كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس كردووه.
عه‌سكه‌ری ده‌شڵێت: به‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس جه‌ژن ده‌كه‌ین كه‌شایسته‌ی ئه‌وان بێت .
هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئاسایش له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی له‌كازمی و تا ده‌گاته نزمترین پله كه‌به‌شدارییان له ئاسانكاری بۆ ئه‌م تاوانه مێژویییه كردووه، له‌سزادان ده‌ربازیان نابێت.