2020-08-02   697     
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری گیانلەدەستداوانی هەفتەیەکی بڵاو کردەوە.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لەماوەی یەک ھەفتەدا ١٠٣ کەس بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانییان لەدەستداوە”.
لە کورتە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی زەنگی مەترسی لێدا و رایگەیاند، “دوو ھەفتەی دوای جەژن ژمارەی گیانلەدەستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبێت”.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە نەخۆشخانەکانی هەرێم پڕبوون و توانای پێشوازی کردنیان نییە لە نەخۆش و هاووڵاتییان لە رۆژانی جەژنی قوربان بە شێوەیەکی فراوان روویان کردووەتەوە سەیرانگەکان و بەبێ پابەند بوون بە رێنماییەکان کۆبوونەوە.