2020-08-03   1104     
ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت: بڕیارەكەی توركیا بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە كتوپڕبوو چونكە هەتا دوێنێ هیچ كێشەیەك نەبوو لە وەرگرتنی هیچ گەشتیارێك بۆ توركیا.
ئاوێنه: تاهیر عەبدوڵڵا لەمیانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا راشیگەیاند، بەڕاستی هۆكارە بنەڕەتیەكە نازانیین چییە هەرچەندە توركیا ڕایگەیاندووە بەهۆی كۆرۆنا-وە بووە، بەڵام بەدووری مەزانن باری سیاسی نێوان توركیا و عێراق یاخود ئەو لێكەوتانەی لەناوچەكەدا ڕوودەدات هۆكارێك بێت بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عێراق
هەروەها دەڵێت: من لەوبارەیەوە هیچ شتێكی سیاسی نازانم ،بەڵام دو‌ریش نییە باری سیاسی نەبێت، كە وای كرد لە توركیا و عێراق گەشتەكان هەڵپەسێرن بۆماوەیەكی دیاریكراو.
بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەوەش دەڵێت: داوام لەوەزیری گواستنەوە و گەیاندن-ی هەرێمی كوردستان كردووە دیراسەی كارئاسانی زیاتر لەنرخی پشكنینی گەشتیاران بخاتە بەردەم لیژنەی ڕوبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی پشكنینی گه‌شتیاران كه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌رجه له‌یه‌ك بنكه‌ی ته‌ندروستی ئه‌نجامبدرێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی" تاقیگه‌كان له ناوچه‌ی سلێمانی كه‌من وه هه‌روه‌ها تووشبووانی كۆرۆنا له‌ناوچه‌كه‌دا زۆر بوون بۆیه دیاریكردنی شوێنێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌شت ده‌كه‌ن باشترین شته له‌مكاته‌دا چونكه به‌ربڵاوكردنی تاقیگه‌كان تۆزێك كێشه دروست ده‌كات بۆ تیمه‌كانی پزیشكی له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و بنكه‌یه‌دا تیمێكی تایبه‌ت دانراوه ته‌نها بۆ فڕۆكه‌خانه بۆ پشكنینی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت گه‌شت بكه‌ن هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نه‌بووه، وه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه له ناوچه دووره‌كانن واته له‌كه‌لار-ن یان له هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ یان شوێنه دووره‌كانن ئاسانكارییان بۆ كراوه له‌وێ پشكنینه‌كانییان بۆ ئه‌نجامدراوه، له‌فڕۆكه‌خانه هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه به‌مه‌رجێك ئه‌و شوێنانه‌ی كه پشكنینه‌كانی لێده‌كرێت باوه‌ڕپێكراو بن حكومی بن یان په‌سه‌ند كراوبێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه چووه ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌بێت."
جه‌ختیشیكرده‌وه" هیچ قه‌ره‌باڵغیه‌ك له‌و بنكه ته‌ندروستیه‌دا نیه كه‌دانراوه ڕۆژانه نزیكه‌ی 400 -500 كه‌س پشكنینه‌كانی بۆ ده‌كرێت، پشكنینه‌كان له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌رده‌چێت به‌ڵام هه‌ندێك له‌هاوڵاتیان ئاگادارنه‌بوون كه ئێمه بڵاومان كردۆته‌وه بچن بۆ ئه‌و بنكه‌یه توزێك توشی كێشه بوون له‌ڕۆژی كۆتاییدا به‌ڵام ئه‌وكێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ركرا ئێستا هاوڵاتیان شاره‌زابوون كه له‌و بنكه‌یه پشكنینی خۆیان بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێت له‌هاوڵاتیانی هه‌رێم كه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌خاڵه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتی" ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك تووشی كۆرۆنا ده‌بێت وه ئه‌و تاقیگه‌یانه‌ی كه ئه‌و پشكنینانه ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌زگا حكومییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، خه‌رجییه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ت بۆ ئه‌و پشكنینانه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایناوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دێنه‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كه‌سێك كه دێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕی 100 هه‌زار دیناری لێبسه‌نرێت، ئه‌مڕۆ ئه‌و 100 هه‌زاره بووه به 60 هه‌زار دینار ، واته كه‌میان كردۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا هاوڵاتیان گلله‌یی و گازنده‌یان هه‌یه له‌وبابه‌ته وه حكومه‌ت ئێستا له دراسه‌ی ئه‌وه‌دایه بزانێت به چ هۆكارێك كارئاسانی بكات بۆ هاوڵاتیان ، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه‌خانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به‌وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌وه له‌هاوڵاتیان، ئه‌وانه تیمی پزیشكی -ن و دێن پشكنین ده‌كه‌ن و ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن وه له حسابی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داخلی بانكه‌كان ده‌كرێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به فڕۆكه‌خانه‌وه نییه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" منداڵ تاوه‌كو 10 ساڵ پشكنینی بۆ ناكرێت، ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن بۆیان ناكرێت، هه‌ندێك جیاكراونه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت."