بومەلەرزە باكوری كوردستانی هەژاند
  2020-08-04       266       
کاتژمیر 12:37 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.8.4 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 بە پلەی ڕیختەر چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانی هەژاندووە.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە سەنتەری دەستنیشانكردنی بوومەلەرزە لە توركیا ئاشکرای کردووە ناوەندی ڕوودانی بوومەلەرزەكە گوندی (تەبخان) بووە لە سنووری پارێزگای مالاتیا و  بوومەلەرزەكەش بە گوڕی 5.7 بە پلەی ڕێختەر بووە.

جەختیشی كردووەتەوە ئەو بوومەلەرزەیە بە قووڵیی پێنج كیلۆمەتر لەژێر زەوی ڕووی داوە  لە پارێزگاكانی (مالاتیا، دیاربەكر، ماردین، ئورفە و ئەلازیغ) بە تەواوی هەستی پێكراوە و تاوەكوو ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانەوە لەبەردەستدا نییە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×