2020-08-04   274     
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهراگهیهندراوێكدا داوای پلازمای خوێنی ئهو توشبووانهی كۆرۆنا دهكات كه چاكبونهتهوه.
جارێکی تر ... بانگەوازێکی بەپەلە...
ھاوولاتیانی بەرێز ئەوانەی تووشی کۆڕۆنا بونەو چاکبونەوە...
یەکێک لەھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لەنەخۆشەکان بەتوندی توشبونەو پێویستیان بەپلازما ھەیە.
تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوەو ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردوە بەسەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.
ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستیو خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4 ئاب 2020