2020-08-05   916     
جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت كە دۆخی كۆرۆنا لە پارێزگاكەیان لە كۆنترۆڵ دەرچووە و دەبێت هەموو كەسێك پەتاكە بگرێت، پێشبینیش دەكات كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆخەكە خراپتر بێت.
ئاوێنه: هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند ئێمه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر بڕوات له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو، چونكه په‌تاكه به‌و شێوه‌یه بڵاوبۆته‌وه كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، به‌ڵام وه‌كو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن تاوه‌كو ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵه.
ئەوەشی خستەڕوو كە توانای تەندروستی هەولێر سنووردارە بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن.
جێگری پارێزگاری هەولێر ڕوونیشیكردەوە كە “قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و داخستنی شوێنه گشتییه‌كان هه‌موو هۆكاربوون، كه ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌مان هێواش كرده‌وه و دوامانخست بۆ كاتێكی تر. كه‌واته ئه‌و ڤایره‌سه هه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك بیگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمه هێواش بڵاوبێته‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێمه بتوانن چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ن. پێرێ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر جێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌مابوو یه‌ك نه‌خۆشی لێ وه‌ربگیرێت.”
دەربارەی قەدەغەكردنی هاتووچۆش وتی: ” ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان له كوچه و كۆڵانه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كان له ماڵه‌كانی خۆیان، خۆیان نه‌پارێزن هیچ ئامانجێك ناپێكێت ئه‌و بابه‌ته، بۆیه ئێمه گه‌یشتوینه‌ته ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ژیان له‌گه‌ڵ كۆرۆنا به‌ڕێبكه‌ین له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوامان كردووه و داواش ده‌كه‌ین به‌رده‌وام كه هاوڵاتییان خۆیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن، بۆئه‌وه‌ی نه‌بنه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایڕه‌سه، ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆشیان نه‌بێت، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشن و چونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه.”
سەبارەت بە كێشەی كەمی ئۆكسجینیش هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا كێشەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین چارەسەر دەكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌ی بڵاوكرایه‌وه بوتڵی ئۆكسجینی ده‌فرۆشت مۆڵه‌تی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی نه‌بوو ده‌ستگیركرا، ئێمه له‌شاری هه‌ولێر شه‌قامی پزیشكان و شه‌قامی 40 مه‌تریمان هه‌یه، كه پێداویستی ته‌ندروستی لێده‌فرۆشرێت، كاتی خۆشی ئه‌و بوتڵانه هه‌بوون".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له به‌رنامه‌تاندانیه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له پارێزگای هه‌ولێر ڕابگه‌یه‌نن؟ جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ڵێت: " ئێمه كاتی خۆی ئه‌و بابه‌تانه‌مان هه‌مووی تاقیكرده‌وه، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشمان ڕاگه‌یاند، ڕێكاره‌كانی خۆپارێزیمان كرد، زیاتر له مانگێك ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان به قۆناغ قۆناغ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بووه هۆی ڕاوه‌ستانی كاروكه‌سابه‌تی هاوڵاتییان، له زۆر بواردا حكومه‌تیش توشی شه‌له‌ل بوو، بۆیه ئێمه له كاتی ئێستادا پێمان باشه هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ڕابگه‌یه‌نیین به‌شێوه‌یه‌كی شكلی به‌رچاو له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان، له نێوان شاره‌كان به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتییان له كوچه و كۆڵانه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كان له ماڵه‌كانی خۆیان، خۆیان نه‌پارێزن هیچ ئامانجێك ناپێكێت''.