لیژنەی
لێكۆڵینەوەی كێشەی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری رەتیدەكاتەوە رۆژی 30ی
مانگی رابردو هیچ نەخۆشێكی كۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیە كێشەی نەبونی ئۆكسجینی هەبوبێت
یان ئەو نەخۆشانەی لەو رۆژەدا گیانیان لەدەستداوە بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە بوبێت.
ئاوێنە: دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی چەند نەخۆشێكی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هەفتەیەك لەمەوبەر لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی
تایبه‌ت بۆ كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێكهێنرا، لیژنەكە ئەمڕۆ
هەینی، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی خۆی لە راگەیەندراوێكدا بۆ رایگشتی خستەڕو.
بەپێی راگەیەندراوی لیژنەكە، "له رۆژی 30/7/2020 به‌هۆی دواكه‌وتنی
گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له‌لایه‌ن ئه‌و كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی
كردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بۆماوه‌یه‌ك ئۆكسجینی شل نه‌ماوه‌و ده‌ستبه‌جێ
ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسجینی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه‌و هیچ نه‌خۆشێك له‌م
ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بونی ئۆكسجینی نه‌بوه."
هەروەها
وتوشیەتی"ئه‌وه‌ی رویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن
كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ژوره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سوكاری
نه‌خۆشه‌كان دروست بوه كه ئۆكسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌م
چه‌ند كاتژمێره‌دا خه‌ڵك خۆی ئۆكسجینی بردوه و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌ناو
نه‌خۆشخانه‌كه دروست بوه."
لە
راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕو"به‌شێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به
ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستوه‌ته‌وه‌و به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك
وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا، 18 كه‌س له به‌ر بێ ئۆكسجینی مردون،
به‌ڵام به‌درێژایی رۆژی 30/7، چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و دوای لێكۆڵینه‌وه
و به دواداچونی ورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه
ئۆكسجینیان لێنه‌بڕاوه‌و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان نه‌بوه‌و پێش ئه‌و روداوه دۆخی
ته‌ندروستیان به‌ھۆی توندى نه‌خۆشیه‌كه‌یان ناجێگیربوه."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه...
راگه‌یاندراوێك
له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی روداوی رۆژی 30/7ـی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری
له‌هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی
لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری
له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر پێكهێنرا، لیژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی
خواره‌وه:
یه‌كه‌م: له
رۆژی 30/7/2020 به هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی ئۆكسجینی شل له‌لایه‌ن ئه‌و
كارگه‌یه‌ی گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی كردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بۆماوه‌یه‌ك
ئۆكسجینی شل نه‌ماوه‌و ده‌ستبه‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆكسجینی قه‌نینه پڕكراوه‌ته‌وه‌و
هیچ نه‌خۆشێك له‌م ماوه‌یه‌دا كێشه‌ی نه‌بونی ئۆكسجینی نه‌بوه، ئه‌وه‌ی
رویداوه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌نینه‌ی زۆر له لایه‌ن كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه
بۆ ژوره‌كان كه‌شێكی وه‌ها له‌لایه‌ن كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كان دروست بوه
كه ئۆكسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌م چه‌ند كاتژمێره‌دا خه‌ڵك
خۆی ئۆكسجینی بردوه و قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه دروست بوه.
دوه‌م: به‌داخه‌وه
به‌شێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستوه‌ته‌وه‌و
به‌بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك وایان پیشانداوه كه له‌م رۆژه‌دا 18 كه‌س له
به‌ر بێ ئۆكسجینی مردون، به‌ڵام به درێژایی رۆژی 30/7 چوار كه‌س گیانیان له
ده‌ستداوه و دوای لێكۆڵینه‌وه و به دواداچونی ورد ده‌ركه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه
كه گیانیان له ده‌ست داوه ئۆكسجینیان لێنه‌بڕاوه و كێشه‌ی بێ ئۆكسجینیان
نه‌بوه و پێش ئه‌و روداوه دۆخی ته‌ندروستیان به ھۆی توندى نه‌خۆشیه‌كه‌یان
ناجێگیربوه.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت
به چاكنه‌كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ئۆكسجینی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی
سیسته‌می دابه‌شكردنی ئۆكسجین گۆڕدرابو نه‌خۆشخانه‌كه پێویستی پێ نه‌بوه،
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا له ماوه‌یه‌كی كورت زۆر
زیادیكردوه و پێویستی له سه‌ر ئۆكسجین زیاتر بوه، به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی گشتی
ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌رێكه‌وتی 4/7/2020
گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كردوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه و بڕیاره
له رۆژی 10/8/2020 ته‌واو ببێت و كارگه‌كه ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه.
چواره‌م: لیژنه‌كه
له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كی كارگێڕی و كه‌مته‌رخه‌می
ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه‌و كێشه‌ی ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه‌و
كه‌موكوڕی له گرێبه‌ستی دابینكردنی ئۆكسجینی شل به‌دیكرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا
به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتی پێوست بكرێت بۆ
رێگرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره روداوانه و رێكاری به‌په‌له‌ش
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بگیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م: له
كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى زۆر له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر نه‌خۆشی لێ بوه،
ئه‌مه‌ش هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی دروستبونى ئه‌و دۆخه بوه‌و نه‌توانراوه
وه‌ك پێویست كۆنترۆڵی ره‌وشه‌كه بكرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا
نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا ته‌رخان بكرێت بۆ نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنا وه‌ك به‌شێك له
چاره‌سه‌ری ئه‌و لۆده زۆره‌ی له سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری دروست بوه.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و
به‌دواداچونی
روداوی رۆژی 30/7 نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له‌هه‌ولێر