2020-08-10   305     
بەشر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بە مەحاڵی دەزانێت هەڵبژاردنی پێشوەخت رۆژی 6ی 6ی 2021 بەڕێوەبچێت و بە پێویستیشی دەزانێت دانوستانی كورد لە بەغدا لە مەسەلەی بودجە و مووچەدا بچووكنەكرێتەوە و دەبێت لەگەڵ پرسی ناوچە جێناكۆكەكانیش بكرێنە یەك پاكێج.
ئاوێنە: بەشیر حەداد لە میانی لێدوانێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا باسی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق كرد و ڕایگەیاند “پێم وانییه هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته له‌م واده‌یه‌دا ئه‌نجام بدرێت چونكه له‌مپه‌ر و ڕێگری زۆر له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردندا هه‌یه وه‌كو له‌مپه‌ر و ڕێگری سیاسی، ئه‌منی، ڕێگری دارایی ، هه‌روه‌ها هونه‌ریش، هه‌یه، جارێ یاسای هه‌ڵبژاردن ته‌واو نه‌بووه له‌په‌رله‌مان ئه‌و لیسته‌ی ماوه كه لیسته‌كه هاوپێچه به‌یاساكه بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تێدا نیشانه‌ده‌كرێت بۆ ئه‌مه‌ش پێكهاتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م لیسته ئاسان نییه كاتێكی زۆری ده‌وێت به‌بۆچوونی من، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، عێراق ئێستا به‌بارودۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت، دابینكردنی بودجه‌یه‌كی باش بۆ هه‌ڵبژاردن ئاسان نییه دیسان پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، دادگای فیدڕاڵی په‌سه‌ندنی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات دادگای فیدڕاڵیش ئێستا ڕێژه یاساییه‌كه‌ی ته‌واو نییه چونكه یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانی خانه‌نشینبوو ، پێویست به‌وه ده‌كات ئه‌ندامێكی بۆ زیاد بكرێت یان یاساكه‌ی هه‌موار بكرێته‌وه خاڵێكی تر له ڕێگرییه‌كان بارودۆخی ئه‌منییه كه ئه‌مه خاڵێكی زۆر گرنگه من به موسته‌حیلی ده‌بینم عێراق له‌و بارودۆخه ئه‌منییه كه ئێستا تێیداین ئه‌گه‌ر ئاوا بمێنێت ، هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و پاك ئه‌نجام بدات به‌بێ گزی و ساخته‌كاری چونكه ئێستا چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته لای میلیشیاكانه گروپه‌چه‌كداره‌كان دیسان ده‌توانن زاڵ بن به‌سه‌ر بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه به‌كه‌یفی خۆیان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌لاڕێداببه‌ن، بۆیه ئه‌م ڕێگریانه كه هه‌یه ئێستا لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌یان پێ باش نییه وه پێ خۆش نییه.”
لەو بڕوایەشدابوو كە كورد ئەگەر كورسییەكانی زیانیش نەكات، ئەوا بتوانێت پارێزگاری بكات لە ژمارەی كورسییەكان لە پەرلەماندا و وتی: “سه‌باره‌ت به‌كورد پێم وانییه گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕووبدات ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئێستا بكرێت یان له كاتی خۆیدابكرێت كورد ده‌توانم بڵێم كورسیه‌كانی خۆی ئه‌گه‌ر زیادنه‌كات كه‌م ناكات، به‌ڵام لایه‌نی سونه و لایه‌نی شیعه به‌ڕاستی له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانیان و جه‌ماوه‌ره‌كانیان زۆر لێیان توڕه‌ن زۆر لێیان بێزارن، چاوه‌ڕوان ناكرێت كه هه‌مان كورسیه‌كانی خۆیان بهێننه‌وه، به‌تایبه‌تی لایه‌نه شیعیه‌كان ده‌زانن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه ناشتوانن به‌ئاشكرا بڵێن كه‌هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت چونكه ئه‌مه داواكاری شه‌قامه بۆیه له ڕووكه‌ش و له ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش وه‌خته‌داین به‌ڵام له‌ژێره‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێگری دروست بكه‌ن و هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت.”
بەشیر حەداد لەو بڕوایەشدابوو كە سووربوونی حكومەت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن كێشەی ئەمنی لێبكەوێتەوە و ڕایگەیاند “ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌ر سووربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن بكرێت، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه باڵی سه‌ربازیان هه‌یه یان میلیشیای چه‌كداریان هه‌یه له‌وانه‌یه باردۆخی ئه‌منی به ئاراسته‌یه‌كدا ببه‌ن كه هه‌ندێك پشێوی و توند‌و تیژی دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك هه‌ڵبژاردنی له بیربچێته‌وه”.
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغداش ڕوونیكردەوە كە “كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ته‌نها كێشه‌ی مووچه و نه‌وت نییه به‌ڕاستی بیری شۆڤێنی وتاكڕه‌وی، بیری ڕه‌گه‌زپه‌رستی، بیری مه‌ركه‌زی له عێراقدا هه‌ر ماوه، ڕاسته ئێستا سیسته‌می سیاسی عێراق گۆڕاوه سییسته‌مێكی به‌ناو دیموكراسی و فره‌یی و هه‌مه‌لایه‌نییه، به‌ڵام ئه‌م بیره مه‌ركه‌زی یه سه‌نتڕاڵه لای زۆربه‌ی سیاسی یه‌كانی شیعه‌و سوننه هه‌ر ماوه كه پێویسته عێراق وڵاتێكی مه‌ركه‌زی بێت و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا هه‌بێت به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.”
وتیشی: “لایه‌نه سیاسیه‌كان كوردستانییه‌كان پێویسته یه‌كڕیزیان له نێواندا هه‌بێت به‌یه‌ك پاكێج وه‌كو كورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ن وه له‌دانوستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد ته‌نها بابه‌تی مووچه و نه‌وت نه‌بێت بابه‌تی ته‌عریب و پاراستنی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان كه له‌ناوچه‌كانی داقوق و حه‌مرین و خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك عه‌ره‌بی هاورده دێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی و زار و خاكی كورد بگرن، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غداد یه‌كلابكرێته‌وه، كاربكرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و له سوپای عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه.”