سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.
ئاوێنه: سهرله بهیانی ئهمڕۆ دووشهممه 10ی ئابی 2020، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی کەیوان ڕەزاقولی، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
کەیوان رەزاقوڵی، تەمەن 43 ساڵ، چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی هاوورێیەکی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.