2020-08-11   1143     
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.
ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم توشی ئەو پەتایە بوم بۆئەوەی باشتر هەست بەئێش و ئازاری ئەو هاونیشتمانیانە بكەم، كە لە ماوەكانی رابردودا لە شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان توشی ئەو پەتایە بون، له‌هه‌مانكاتدا هه‌رگیز خۆمان له‌به‌رپسیارێتی نه‌دزیوه‌ته‌وه و له‌ئێش و ئازاری میلله‌ته‌كه‌مان بوین، هه‌ركاتێك له هه‌ر شوێن و شارێك، كه به‌زۆنی مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، خۆم و تیمێك له شوێنه‌كه ئاماده ده‌بوین بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌رزبكه‌ینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌كه‌موكوڕیه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "باوه‌ڕم به‌وه‌نه‌بوه به‌خۆكه‌ره‌نتینكردن له‌ماڵه‌وه روبه‌ڕوی ئه‌و ڤایرۆسه ببینه‌وه، به‌ڵكو باوه‌ڕم وابوه خۆمان روبه‌ڕوی ئه‌م په‌تایه ببینه‌وه و هه‌وڵی به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌مان بده‌ین و له‌و شوێنانه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغ بون خۆمان بپارێزین، لێره‌وه له‌خودای به‌خشنده داواده‌كه‌م شیفای به‌په‌له بنێرێت بۆ هه‌مو ئه‌وانه كه توشی په‌تا بون، سه‌ره‌خۆشی له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م یه‌كێك له‌ئازیزانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، باسی لەوەکرد، "ئێمه موعه‌ره‌زین توشی كۆرۆنا بین، له‌كۆتاییشدا هه‌مومان ده‌مرین، بۆیه باشترە بیربكه‌نه‌وه و هه‌وڵبده‌ن باشتر خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌تان بكه‌ن و پاره‌و پول چاوتان كوێر نه‌كات و واز له‌خزمه‌تی هاوڵاتیان مه‌هێنن، چونكه له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ی بۆ مناڵه‌كانمان ده‌مێنێته‌وه ته‌نها ناو و ناوبانگه".
لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت، "هه‌وڵبده‌ن به ته‌نگ ئێش و ئازاری میلله‌ته‌كمانه‌وه بن و ئه‌وه‌نده به‌دوای پاره و پۆست و پله‌و پایه مه‌بن و ئه‌وانه ده‌ڕۆن و نامێننه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌م به‌خۆیاندا بچنه‌وه و ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی دروستبوه و بارگریانی سه‌ر شانی خه‌ڵك تێبه‌ڕێنن و كه‌م بكه‌نه‌وه".
هاوسەرۆکی یەکێتی رونیشیکردەوە، سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ده‌كات، "به‌دڵێكی گه‌وره‌وه به‌بێ موچه‌ش له‌خۆبردوانه هه‌وڵیاندا هاوڵاتیان بپارێزن، بۆیه ده‌ستی ماندوبونیان ده‌گوشم، زۆریان ته‌حه‌مولكردوه ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش ته‌حه‌مول بكه‌ن و به‌وهیوایه‌ی هه‌مومان ئه‌و قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنین".