2019-04-12   5804     
ئا: ئاسۆ جەبار
ئۆرکێسترای سیمفۆنی تۆرنتۆ یەکێکە لەئۆرکێسترا گەورەو شایستە ئەکادیمییەکانی جیهان لەئاستی ئۆرکێسترا بەنێوبانگەکانی ئەمریکاو کەنەدا-دایەو ساڵانە بەبەشداری چەندین موزیکدانەرو کۆمپۆزەرو موزیکژەنی بەتوانای کەنەدیو جیهانی چالاکییە هونەرییە ئەکادیمییو جیهانییە بەرزەکانی پێسکەشدەکات.
لەدرێژەی چالاکیە هونەریاکانی هونەرمەندی مۆسیقادانەرو پیانۆژەنی کورد نەورۆز تەنیا، ڕۆژی 27ی ئەپریل لەسەر شانۆی Roy Thomson Hall سەمای کوردی ژمارە 1ی نەورۆز تەنیا لەنێو کۆمەڵێک کاری جیهانی پێشکەشدەکرێت.

نەورۆز تەنیا
لەم کۆنسێرتەدا ستایڵە جیاوازەکانی سەما لەجیهاندا پێشکەشدەکرێت. ئەم پڕۆژە هونەرییە پێشتر لە ئۆرکێسترای بەناوبانگی سیمفۆنی نۆڤاسکۆشیا پێشکەشکراو لەهەمان کۆنسێرتدا داواکرا بۆ جاری دووەم پێشکەشبکرێتەوە.
لەو مۆسیقا دانەرانەی ناویان لەم کۆنسێرتە دەبینرێت Dvorak, Schostakovitch, Tchaikovsky و چەندین دانەری دیکە لەپاڵ ناوی نەورۆز تەنیای موزیکدانەری کورد دەبینیت.
نەورۆز تەنیا وەک تەنیا موزیکدانەرێکی ئەکادیمی کورد لەپاڵ ناوە دیارەکانی موزیکدانەراکاندا ریزبەندی چالاکییەکی ئاست بەرزی ئەکادیمی و جیهانی دەبێت.
Daniel Bartholomew-Poyser کە مایسترۆی ئەم کۆنسێرتەیە؛ مایسترۆیەکی بەنێوبانگی جیهانیو کەنەدییەو شانازی بەبەشداریی کوردو موزیکدانەرێکی وەک نەورۆز تەنیاوە دەکاتو دەڵێت: "كارێکی گرنگە لەکەنەدا بەرهەمی هونەرمەندێکی کورد بژەنرێت بهمشیوهیه، ئێستا تەنیا بەنوسینی وشەی کوردو ئۆرکێسترای تۆرۆنتۆ ڕاستەوخۆ لینكی ئەم کۆنسێرتە دەبینرێت. پێشتر لەم ئۆرکێسترایە مۆسیقای ئۆرکێسترالی کوردی پێشکەش نەکراوە."

بایەخ و گرنگی بەشداری کۆمپۆزەرو موزیکدانەرێکی کورد لە ئاوەها ئۆرکێسترایەکی گەورەی جیهانیدا راماندەگرێت لەبەردەم بەرپسیارێتییەکی راستەقینەی ئەکادیمیدا؛ کورد خاوەنی چەندین ئەکادیمیست و هونەرمەندو پەیکەرساز و نوسەر و نیگارکێش و رۆمانوسی بە توانایە؛ بەشداریی و شاکارە هونەری و ئەدەبی و ئەکادیمییەکانی کورد لەدەرەوەو ناوەی کوردستان شایستەی ئاوێتەبوون و بەرجەستبوونن لە دنیای هاوچەرخدا.
ئەوەی شاکارییەکی موزیکی و رۆمانێکی گەورەو شاکارێکی هونەریی دەتوانێت لەدنیای مۆدێرندا بەداهێنان و جوانیی و ئەکادیمیبوونەوە کورد وەک کۆمەڵگەیەکی زیندو بەجیهان بناسێنن هەرگیز سیاسەت و سیاسەتمەندارو ململانێکان ناتوانن ئەو هەنگاوە جیهانییە هەڵبهێن.
نەورۆز، دهرچوی زانكۆی ویلفریردەو چهندین خهڵاتی لهكهنهداو چهندین وڵاتی دیکە بەدەستهێناوە، ساڵی 2019 بهنوێنهری كهنهدا ههڵبژیردرا لهنمایشی سهمای جیهانی. بهڕهچهڵهك خهڵكی كوردستانهو ساڵانێكه لهكهنهدا دهژی، وەک بەڕێوبەری کارەکانی ئۆرکێسترای شاری گوێڵف لە ئۆنتاریۆ کاری کردوە. هاوکات چەندین شاکاریی جیهانی و کوردی لە کوردستان و ئەوروپاو کەنەدادا پێشەکەش کردووە.
کۆنسێرتەکە ڕۆژی 27 مانگی چوار پێشکەش دەکرێت. دەتوانرێت لەڕێگای ئەم لینکانەوە تەواوی زانیارییەکان ببینرێت:
https://www.tso.ca/sites/default/files/fact_sheet_april_10_1.pdf
https://www.youtube.com/user/Nawrozmusic
https://www.tso.ca/concert/relaxed-performance-let%E2%80%99s-dance#performance-2291