2019-04-14   3786     
بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید
زیاده‌ڕۆیی نییه گه‌ر بڵێین هیچ جێگایه‌ك نییه به‌ئه‌ندازه‌ی گه‌ڕه‌كی سور له‌ئه‌مستردام، له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی گه‌شتیاره‌كانی جیهان سه‌ردانی بكرێت. ئه‌م شوێنه به گڵۆپه سووره‌كان ناوده‌برێت، كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا بوونیان هه‌یه. به‌ناوبانگترینیان دی.ڤالن، De Wallen، له‌ناوجه‌رگه‌ی ئهمستردامهو ده‌كه‌ویته نێوان ڤارموستراتو زهیدایك. ئه‌م گه‌ڕه‌كه به‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مستردامدا دهڕوانێتو له‌به‌شه كۆنه‌كه‌ی ئهمستردامهو مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م. هه‌ر له‌سه‌ده‌ی چوارده‌هه‌مه‌وه كاری له‌شفرۆشیی تێدا دهكرێتو تا نهاش به‌رده‌وامه. ناوچه‌كه قۆناغ به‌قۆناغ گه‌وره بووه، باڕو كافتریا‌و رێستۆرانت‌و خانه‌ی لهشفرۆشییو شوێنی حهشیشهكێشان تێیدا په‌ره‌یسه‌ندوه. گه‌ر جاران له‌پشتی ده‌رگاوه، نیمچه نهێنی لهسوچێكهوه، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كڕیاره‌كانیان دهكردو رێكده‌كه‌وتن، ئه‌وا له‌ساڵانی سییه‌كانه‌وه سێكسفرۆشیی ناو جامخانه‌كان دهستیپێكردوهو له‌شفرۆشه‌كان ژووری بچوك به‌كرێ ده‌گرن له‌پشت جامخانه‌كان، كه په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه تۆزێكی لادرابێت، گڵۆپی سور هه‌ڵده‌كه‌ن، كاره‌كه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن. دیاره له‌ئه‌نجامی گۆڕانی كۆمهڵگاو تۆلهرانسی بۆ دیارده‌كه له‌ساڵانی ١٩٦٠ تا ١٩٨٠ له‌شفرۆشیی ناو جامخانه‌كان زیاتر په‌ره‌یسه‌ند. ئه‌وجا سێكسفرۆشهكان به‌ئازادی له‌ناو جامخانهكاندا پهردهواڵا خۆیان نمایشدهكردو كڕیاریان په‌یدا ده‌كرد. ئیدی سێكسفرۆشیی وه‌ك پیشه سهیردهكراو باجه‌كه‌یان ده‌دا بهمییریو زیاتر له‌روی ته‌ندروستییه‌وه كۆنترۆل ده‌كران‌و رێكخراو‌و سه‌ندیكایان بۆ دامه‌زرێنرا.
مێژووی سێكسفرۆشیی له‌ئه‌مستردام له‌روی یاساوه قۆناغی جیاجیای به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه كه ناكرێت لێره‌دا باسی دوورودرێژی له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌رچه‌نده پیشه‌ی سێكسفرۆشیی له‌روی كه‌لتوورو دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كارێكی نه‌شیاوو نه‌گونجاوه، وه‌ك پیشه‌یه‌كی بێ مۆراڵ‌و شهرمئامێزو نزم سه‌یركراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ده‌كانی پێشودا چاوپۆشی لێكراوه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێداویستیی پاراستنی كچان‌و ژنان لهدهستدرێژییو هه‌راسانكردنی سێكسییو لاقه‌كردن له‌ده‌ست ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به‌دوای تێركردنی پێداویستییه سێكسییهكانن. به‌كورتییه‌كه‌ی ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجێك بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه عه‌وداڵی سێكسكردنن، ده‌بێت شوێنێك هه‌بێت تا پێداویستییه سێكسییه‌كانی خۆیان به‌تاڵبكه‌نه‌وه. كه به‌مه‌ش كچان‌و ژنان ده‌پارێزرێن له‌و پیاوانه‌ی كه بۆ سێكس ده‌گه‌ڕێن .
هه‌ر له‌دوای روخاندنی دیواری به‌رلین له‌ساڵی ١٩٨٩ ژماره‌ی سێكسفرۆشیی به‌شێوازه جیاوازییه‌كانه‌وه وه‌ك سێكفرۆشیی سه‌رجاده زیادی كرد. كچی گه‌نجی وڵاته‌كانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات وه‌ك ئۆكرانیا، رۆمانیا، بولگاریا.. هتد. دههێنرانو له‌سه‌ر كوچه‌و شه‌قامه‌كاندا له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌وه‌ستان، به‌جۆرێك جلیان له‌به‌رده‌كرد كه ده‌ناسرانه‌وه. به‌م جۆره سێكسفرۆشیی به‌و مانایه‌ی كه كه‌سێك له‌ئازادی خۆیدا ئه‌و پیشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ههڵیدهبژێرێتو بژێوی خۆی دابین دهكاتو، هاوكات له‌پای كاره‌كه‌یدا وه‌ك هه‌موو پیشه‌یه‌كی تر زه‌ریبه به‌ده‌وڵه‌ت ده‌دات، به‌مه‌ش شێوازێكی تری گرته‌خۆ، ئه‌ویش زیاتر دیارده‌ی بازرگانیكردن بوو به‌جه‌سته‌ی كچ‌و ژنه‌وه. به‌و شێوه‌یه زیاتر ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رۆك باندهكانو ده‌ڵاڵه‌كان ڕه‌خسێنرا، بۆ بازرگانیكردن به‌جه‌سته‌ی ژن. بازرگانه‌كانی بازاڕی سێكسفرۆشیی تا ده‌بوو زیاتر كچی گه‌نجیان له‌وڵاته‌كانی تر كه كه‌م دهرامهتو هه‌ژارن، به‌ناوی هاوسه‌رگیرییه‌وه وه‌ك له‌وڵاته‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌مه‌ریكای باشور، ئه‌فریقا به‌ناوی ژیانی باش‌و وه‌رگرتنی پاسپۆرت هاورده ده‌كرد، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، ده‌گۆڕا بهدۆزهخو ده‌كه‌وتنه بارودۆخێكی سهختو دژواره‌وه. چونكه له‌ژێر فشاری جهستهییو دهروونیو سێكسیی بازرگانییان پێوه‌ده‌كرا. هه‌ندێكجار ژیانیان ده‌كه‌وێته ژێر مهترسیو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێده‌كرا، زیاتر وه‌ك كۆیله‌یه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كانیان كاریان ده‌كرد. هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت، وابه‌سته‌ی خاوه‌نه‌كانیان بوون، له‌ترسی كوشتن نه‌یانده‌توانی هه‌ڵبێن. له‌ئاكامدا پیشه‌ی سێكسفرۆشیی جامخانه‌كان به‌تایبه‌تی، یانه‌و هۆتێلو شوێنه‌كانی تر به‌گشتی له‌روی یاساوه گۆڕان‌و ئالۆزترو كۆنترۆڵی زیاتر كراوه. به‌كورتییه‌كه‌ی كه‌سێك كه خۆی سێكسفرۆشیی هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئازاده‌و رێگایپێدراوه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی رێگا لهدهڵاڵو بازرگانه‌كان بگرن كه ئه‌و ژنانه نهچهوسێننهوهو وه‌ك كۆیله‌ی سێكس بهكاریاننههێنن، حكومه‌تی هۆڵه‌ندی له‌روی یاساوه، له‌لایه‌ك بۆ پاراستنی ژیانی سێكسفرۆشهكان له‌لایه‌كی دی بۆ كۆنترۆڵكردنی یانه‌و خانه‌و جامخانه‌كان كه به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی كار ناكه‌ن، یاساگه‌لێكی تری داناوه بۆ نمونه‌ش تۆماركردنی ناوی ئه‌و ژن‌و كچانه‌ی كه سێكفرۆشیی ده‌كه‌ن. هاوكات تۆماركردنی ناوی خاوه‌ن یانه‌و جامخانه‌و خانه‌و شوێنه‌كانی تر كه ئه‌و كاره‌ی تێدا ده‌كرێت. ته‌مه‌نی كچی سێكسفرۆش له‌هه‌ژده ساڵییه‌وه كرا به‌ته‌مه‌نی بیست‌و یه‌ك ساڵیی. جیا له‌وه‌ش ئه‌و پیاوانه‌ی سێكس له‌گه‌ڵ ژنانی سێكفرۆشی نافه‌رمی ده‌كه‌ن، تاوانبارنو له‌روی یاساوه سزای له‌سه‌ره. بێگومان چه‌ند كۆنترۆڵیش هه‌بێت هه‌ر بازرگانیكردن به‌جه‌سته‌ی كچ‌و ژنانه‌وه له‌ڕه‌گه‌وه بنه‌بڕ ناكرێت.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی سور ده‌كه‌ن گه‌لێكیان وه‌ك كڕیار دێن، ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه بێت ده‌یكات، پێداویستی سێكسی خۆی به‌تاڵده‌كاته‌وه، هه‌ندێكی تریش وه‌ك گه‌شتیارێك دێت ته‌نها بۆ سه‌ردان به‌سه‌رسامییه‌وه سه‌یری دیارده‌ی سێكسفرۆشیی جامخانه‌كان ده‌كات كه له(50% تا ٧٠%) كه له( سه‌دا په‌نجا تا له‌سه‌دا حه‌فتا) ژنان‌و كچانی وڵاتانی ترن. راستییه‌كه‌ی دیارده‌ی جامخانه‌كان پێمانده‌ڵێت كه ره‌گه‌زی مێینه‌و نێرینه نایه‌كسانن. ئه‌ویش ڕه‌گه‌زێك (نێرینه) لهرهگهزێكی تر زیاتره. واته ژن كه وه‌ك كاڵا ده‌كڕرێت كه‌متره له‌ره‌گه‌زی نێرینه كه ئه‌مه‌ش دژی بنه‌ماكانی مافی مێینه‌یه(بڕگه‌ی پێنج). ئه‌وه‌ی كه له‌قوتابخانه فێری منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ین كه ژن‌و پیاو یه‌كسانن، ده‌بێت ڕێز له‌ژن بگیرێت، بهپیاسهیهكی ئه‌م ناوچه‌یه‌و سه‌یركردنی ژنانی ناو جامخانه‌كان، بیڕورای یه‌كسانی پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر بڕگه‌ی پێنجی مافی ژن به‌جدی وه‌ربگرین ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، پیاویش له‌گه‌ڕه‌كی سور لهجامخانهكان بۆ سێكفرۆشیی نمایش بكرێن. بڕگه‌ی شه‌ش پێمانده‌ڵێت كه رێگا نه‌درێت به‌هه‌موو جۆره بازرگانیكردنێك به‌ره‌گه‌زی مێینه‌وه. واته ژن خۆی به‌رپرسیاری جه‌سته‌ی خۆیه‌تی. كه‌سێكی دی نابێته موڵكی. به‌ڵام له‌پراكتیكدا سێكسفرۆشهكان وابه‌سته‌ی خاوه‌ن جامخانهكانو دهڵاڵو سه‌رۆك باندهكانن. واته ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌كه‌ن رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می ده‌چێته گیرفانی خۆیانه‌وه.
لهلێكۆڵینهوهیهك ده‌ركه‌وتوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نیوه‌ی سێكسفرۆشهكانی جامخانه‌كان له‌ژێر فشاردا ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. شایانی باسه له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا له‌سه‌ر جۆره‌كانی سێكفرۆشییو ژماره‌یان له‌ئه‌مستردام ده‌ركه‌وتوه كه سێكفرۆشیی ساڵانه ده‌گاته نزیكی (پێنج هه‌زار تا حه‌وت هه‌زارو پێنج سه‌د). له‌م ژماره‌یه‌شدا ساڵانه نزیكه‌ی (هه‌زار تا ههزاروپێنج سه‌د) سێكفرۆشی ناو جامخانه‌كان. ژماره‌یه‌كی تریشان كه ده‌گاته(هه‌شتسه‌د) له‌یانه‌و باڕو شوێنی تایبه‌ت كاری سێكسفرۆشیی ده‌كه‌ن. گروپێكی تر كه ده‌گاته نزیك (هه‌زارو دوسه‌د تا هه‌زارو چوارسه‌د)وه‌ك ئێسكۆرد كاری سێكفرۆشیی ده‌كه‌ن.
له‌كوردستانی خۆشمان‌دا گه‌رچی سێكسفرۆشیی له‌روی داب‌و نهریتو كه‌لتوره‌وه دیارده‌یه‌كی نه‌شیاوو نه‌گونجاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێكسفرۆشیی به‌جۆره جیاجیاكانییهوه ته‌شه‌نه‌ی كردوه. گرنگه بۆ لایه‌نی ئاسایشی كۆمهڵگاو كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان لهلایهكو ته‌ندروستی هاونیشتمانیان له‌لایه‌كی دی به‌ڕێگای یاسایی تر چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه بدۆزنه‌وه. قه‌ده‌غه‌كردنی كرداره‌كه تاوان‌و كێشه‌ی گه‌وره‌و ئالۆزتر دروست ده‌كات.