ده‌قی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی
  2019-04-15       2132       

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی بڵاوكرده‌وه‌و ده‌شڵێت، به‌راورد به‌ ساڵی 2017 له‌ساڵی 2018دا رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی زیادیكردوه‌ كه‌ بڕی گه‌نده‌ڵی خه‌مڵێنراو له‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ی 276 ملیار دینار بوه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی قسه‌ی سه‌رخێل هاشم، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌كه‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017، له‌ساڵی 2018دا رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان زیادی كردوه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ بڕی به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌مڵێنراو له‌ساڵی 2018دا زیاتر له‌ 275 ملیارو 720 ملیۆن دینار بوه‌ به‌ڵام له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ته‌نها پێنج ملیارو 381 ملیۆن دیناری گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ پشكی شێری ئه‌و به‌های گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر بوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 274 ملیارو 842 ملیۆن دینار بوه‌ به‌ڵام له‌ سلێمانی بڕی به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌مڵێنراو زیاتر له‌ 22 ملیارو 753 ملیۆن بوه‌و له‌دهۆكیش 855 ملیۆن و 198 هه‌زار بوه‌.

راپۆرته‌كه‌ چه‌ند گرفتێكی یاسایی له‌به‌رده‌م كاری ده‌سته‌كه‌یاندا خستۆته‌ڕو له‌وانه‌ نه‌بونی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌خێرایی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی یه‌كلایی بكاته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ له‌ساڵی 2018دا 194 بڕیاری دادوه‌ری ده‌ستگیركردن و ئاماده‌كردن له‌ فه‌رمانگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌رچون به‌ڵام له‌كۆی ئه‌و بڕیاریانه‌ ته‌نها 111یان جێبه‌جێ كراون.

هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ ژماره‌ی تۆمه‌تباره‌كانی له‌ فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌پێی پۆستی وه‌زیفیان به‌مجۆره‌ خستۆته‌ڕو:

بەپێی راپۆرته‌كه‌ لە ساڵی 2018 دا 170 كەیسی گەندەڵی ئاراستەی دادگا تایبەتمەندەكانی كەتن و تاوان كراون، لەو رێژەیەش تا ئێستا تەنها 33 كەیسیان یەكلاكراوەتەوە و 117 كەیسیان لە دادگایە، 300 كەیسیشیان گەڕێندراوەتەوە.

 

 

بۆ بینینی ده‌قی راپۆرته‌كه‌ لێره‌ كلیك بكه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×