پشدەر..شوانێك تەقەی لە گورگێك كردو خۆی برینداربو
  2020-09-17       1177       

پۆلیسی راپەڕین، رایگەیاند، لە بنای قەندیل، شوانێك تەقەی لە گورگێك كردوە كە ویستویەتی پەلاماری رانە مەڕەكەی بدات، بەڵام خۆی برینداربوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا وتی: سەعات 9:00ی ئەمشەو پێنجشەممە، بریندارێک بەناوی (تـ. م. ع.) لەدایکبوی ساڵی 2000 پیشەی کاسب، دانیشتوی گوندی زەنگڵان-ی سەربە ناحیەی سەنگەسەر لەقەزای پشدەر(قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزی کە شوێنەواری یەک فیشەک بە قاچیەوە هەیە.

پۆلیس وتویەتی: بە وتەی خۆی "لە بناری قەندیل شوان بوەو پاش ئەوەی گورگێک ویستویەتی پەلاماری ڕانە مەڕەکەی بدات بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لێکردوەو لەو کاتەشدا فیشەکێک بەرقاچی کەوتوە و بریندار بوە." 

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەداوە كە باری تەندروستی بریندارەکە جێگیرەو دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
 


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×