2020-09-21   336     
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عیراق رایگەیاند، بە ئامانجی سنووردانان بۆ گەندەڵی، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، لیژنەیەک بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکان دروست دەکات.
ئاوێنه: عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان بە میدیاکانی راگەیاندووه، لەپێناو دانانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی بۆ رێوشوێنە گومرگییەکان، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی حەمید عزی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران دروستدەکرێت و چەند لقێکی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سنوردانان بۆ گەندەڵی و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی داهات، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا سیستمی ئەلیکترۆنی دەروازە سنوورییەکان کارا دەکەن.
دانانی سیسیمی ئەلیکترۆنی بۆ دەروازە سنورییەکان لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بە فەرمانی کازمی، ژمارهیهك دەروازەی سنووری عیراق کۆنتڕۆڵکرانەوە.