ئا: بارام سوبحی
"له كۆنفرانسی یه‌كه‌وه تێگه‌یشتم، ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیشدا، به‌ناوی ململانێی فیكری‌و سیاسیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ، زیاتر ململانێیه بۆ تێكشكاندنی ئه‌وانی دیكه.. له‌ناو جوڵانه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌دا هیچ كه‌سێ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه".
هه‌ڤاڵ كوێستانی له‌بیره‌وه‌رییه‌كانیدا به‌م جۆره گوزارشت له‌شۆڕشی نوێ ده‌كات.
كتێبی ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتیمان هی هه‌موان بوو، بیره‌وه‌رییه‌كانی شاعیر‌و نوسه‌رو میدیاكار هه‌ڤاڵ كوێستانیه، ئه‌م كتێبە(400) لاپه‌ڕه‌یه، تیایدا نوسه‌ر باس له‌یه‌كه‌م رۆژی په‌یوه‌ندیكردنی بە‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران‌و شۆڕشی نوێ ده‌كات تا ئه‌و رۆژه‌ی به‌هۆی ململانێ ناوخۆییه‌كان‌و سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵای شۆڕشه‌وه بڕیاری دوركه‌وتنه‌وه ده‌دات.
له‌مزگه‌وته‌وه بۆ كۆمه‌ڵه
كوێستانی هه‌ر له‌منداڵیه‌وه به‌هۆی ژینگه‌ی خێزانه‌كه‌یه‌وه ده‌بێته كه‌سێكی دیندار، به‌جۆرێك وه‌كو خۆی ده‌ڵێت: له‌ماوه‌ی ده ساڵی نوێژكردنمدا له‌پۆلی سێی سه‌ره‌تایی هه‌تا یه‌كه‌م ساڵی زانكۆ، بیرم نایه نوێژێكی هه‌ینیم له‌مزگه‌وتدا نه‌كردبێ.. سه‌رم چوبێ، نوێژی هه‌ینیم نه‌چوه. له‌ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا گوێم له‌سه‌روی پێنجسه‌د وتاری مه‌لای جیاجیا بوه.. نازانم بۆ ئه‌و مه‌لایانه‌ی ئێمه له‌وه‌ته‌ی هه‌ن دین بۆ ملكه‌چپێكردنی ئێمه‌و رانه‌سان له‌به‌رامبه‌ر خه‌لیفه‌دا به‌كاردێنن، كه‌چی مه‌لاكانی تورك‌و عه‌ره‌ب‌و عه‌جه‌م له‌پێناوی باڵاده‌ستبونی نه‌ته‌وه‌كانی خۆیاندا، هه‌ر خه‌ریكی له‌هه‌ساندانی شمشێری ئاینن.
كوێستانی ئه‌و كاته‌ی خوێندكاری زانكۆ ده‌بێت تێكه‌ڵاو بە‌رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بێت، به‌دیاریكراوی له‌ساڵی (1978) له‌ڕێگه‌ی وه‌سفیه به‌نی وه‌یس‌و حه‌مدییه ره‌سوڵه‌وه سه‌رم بە‌ماڵی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌كات. له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵه ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی منی په‌لكێشی ناو كۆمه‌ڵه كرد، ناو‌و ناوبانگی سه‌ركرده‌كانی نه‌بوو، بیروباوه‌ڕو رێباز‌و به‌رنامه نه‌ته‌وه‌یی‌و چینایه‌تیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه بوو.. ئه‌وكاته‌ش كه بوم بە‌كۆمه‌ڵه، جگه‌له ناوی ئارام‌و كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان، ناوی هیچ كام له‌سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌م نه‌بیستبو، ته‌نانه‌ت یه‌ك پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌شم نه‌بینیبو... ئێمه كۆمه‌ڵه‌مان وه‌ك تاكه كڵاوڕۆژنه‌ی رۆشنایی ده‌بینی بۆیه بوین بە‌كۆمه‌ڵه.
نه‌وشیروان كۆمه‌ڵه‌و ماركسی نه‌بو
له‌گه‌ڵ ناوهێنانی كۆمه‌ڵه‌دا یه‌كسه‌ر ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌هێنرێت، به‌ڵام وه‌كو كوێستانی ده‌ڵێت: له‌هاوینی (1977) نه‌وشیروان گه‌ڕایه‌وه كوردستان، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بە‌كۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوه، هه‌رچه‌نده ئاگای له‌دامه‌زراندنی هه‌بوه. به‌ڵام نه له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداربوه‌و نه دواتریش ئه‌ندامی بوه، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای مام جه‌لال دێته كۆمه‌ڵه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی رۆڵی نه‌وشیروان له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا، كوێستانی ده‌ڵێت: مام جه‌لال كه نه‌یتوانی راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا بگرێ، نه‌وشیروانی به‌چونه ناو كۆمه‌ڵه قایلكرد.. له‌و رۆژه‌وه رۆڵ‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌كی وا به‌ش ده‌كه‌ن كه ده‌رفه‌تی ده‌ركه‌وتنی كاراكته‌ری نوێی تێدا ئاسان نابێت... به‌ڵام نه‌وشیروان ده‌بو له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و رۆڵه وه‌رنه‌گرێ یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕوانه‌بونی خۆی بە‌ماركسیزم رابگه‌یه‌نێ. چونكه ناكرێ تۆ رابه‌رایه‌تی رێبازێك‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك بكه‌یت‌و خۆت هه‌ر له‌بچنینه‌دا بڕوات پێنه‌بێ.
یانه‌ی یه‌كێتی‌و تیپی كۆمه‌ڵه
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌سێ باڵ پێكدێت، به‌هۆی سه‌رسامبونی سه‌ركرده‌كانی بە‌مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین‌و ئه‌زمونی فه‌له‌ستینیه‌كان، یه‌كێتی شێوه‌یه‌كی نیمچه‌به‌ره‌یی وه‌رده‌گرێت‌و ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی نیمچه به‌ره‌یی (رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی) كۆپی بكات.كوێستانی واده‌ڵێت.
یه‌كێك له‌باڵه‌كانی یه‌كێتی به‌ناوی خه‌تی گشتی ده‌بێت، به‌ڵام كوێستانی ده‌ڵێت: خه‌تی گشتی به‌و كه‌سانه ده‌وترا كه هه‌ر یه‌كێتی بون، نه كۆمه‌ڵه‌و نه بزوتنه‌وه‌ش بون، ده‌نا له‌ڕاستیدا رێكخستنێك نه‌بو به‌ناوی خه‌تی گشتیه‌وه. خه‌تی گشتی رێكخراو نه‌بون، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌ده‌زگا سه‌ركردایه‌تیه‌كاندا حیسابی باڵێكیان بۆ ده‌كراو به‌قه‌د هه‌ر یه‌كێك له‌كۆمه‌ڵه‌و بزوتنه‌وه، نوێنه‌رایه‌تیان له‌سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌بوو.
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌ڵێت: كه هاتمه ده‌ره‌وه له‌سه‌ره‌تادا، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌م وه‌ك ئه‌ندامانی تیپێكی مۆسیقا ده‌هاته‌به‌رچاو.. به‌ڵام ئه‌و تێڕوانینه‌م تا كۆبونه‌وه فراوانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه بڕیكرد.. له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌دواوه ورده ورده تاڵه ره‌ش‌و سپیه‌كانی ناكۆكیه‌كانی نێوان سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌م بۆ لێك جیابونه‌وه... به‌ره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو به‌ره‌ی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان، ئه‌وانه‌ی خۆیان بە‌میراتگری خه‌تی شه‌هید ئارام ده‌زانی.. ناكۆكیه‌كان زیاتر له‌شێوه‌ی ناكۆكی شه‌خسی‌و ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌وتن تا ناكۆكی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فیكری‌و دیدی سیاسی جیاواز.
ناوبراو یه‌كێتی بە‌یانه‌یه‌ك ده‌چوێنێـ‌و ده‌ڵێت: له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌دواوه، یه‌كێتیم وه‌ك یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیپی فوتبۆڵ ده‌هاته‌به‌رچاو.. كۆمه‌ڵه‌و خه‌تی گشتی‌و بزوتنه‌وه‌ش وه‌ك سێ تیمی سه‌ر به‌و یانه‌یه‌و مام جه‌لالیش وه‌ك خاوه‌نی یانه‌كه.
بۆچی كۆمه‌ڵه دامه‌زرا؟
كوێستانی رایده‌گه‌یه‌نێت تا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی فراوانی كۆمه‌ڵه، سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵه‌ی وه‌كو روداوێكی لۆژیكی‌و پێویستی بابه‌تیانه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی سیاسی‌و ئایدۆلۆژی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی زانیوه، نه‌ك وه‌ك به‌دیلی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و وه‌ك په‌رچه‌كرداریش به‌رامبه‌ر بە‌زاڵبونی باڵی مه‌لا مسته‌فا له‌ناو بزوینه‌وه‌ی كوردیدا.
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه ده‌ڵێت: خه‌باته چینایه‌تیه‌كه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه، خه‌باتی چینی كرێكار به‌رامبه‌ر چینی سه‌رمایه‌دار نه‌بوو، به‌ڵكو دژ بە‌ده‌سه‌ڵاتی ماڵی بارزانی بو.. ئه‌وكاته‌ش كه ئێمه له‌شاخ بوین هێشتا زۆرێك له‌ئه‌ندامان‌و كادیران‌و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر هه‌مان قه‌ناعه‌ت بون.
جه‌لالی‌و مه‌لاییه نوێیه‌كان
كوێستانی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌نێوان قیاده موه‌قه‌ته‌و یه‌كێتی ده‌ڵێت: په‌رچه‌كردارو گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و گرێی ده‌رونی، رۆڵی سه‌ره‌كییان ده‌بینی تا هۆكاری تر. جه‌لالیه‌ت گرێیه‌كی ده‌رونی لای مام جه‌لال‌و ئاشبه‌تاڵیش لای ماڵی مه‌لا مسته‌فا دروستكردبو. هه‌رلایه‌و كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێكوێره‌یه‌ی له‌تێكشكاندنی ئه‌وی دیكه‌دا ده‌بینی. ئاشبه‌تاڵ بۆ مه‌لا مسته‌فا گلان‌و بۆ مام جه‌لالیش هه‌ستانه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی جه‌لالیه‌ت بو. پاشان ده‌ڵێت: مام جه‌لال‌و ماڵی بارزانی، هه‌مان ململانێی سه‌رده‌می جه‌لالی‌و مه‌لایی بۆ ناو شۆڕشی نوێ‌و شۆڕشی گوڵان ده‌گوازنه‌وه.. هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كدی لای هه‌ردولا ده‌بێته ئامانجێكی باڵا، باڵاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان‌و باڵاتر له‌به‌ژنی ئه‌و هه‌مو توانا گیانی‌و مادییانه‌ی تا ئه‌وكاته‌و دواتریش به‌هه‌ده‌رمان دان.
ئامانجی شۆڕش گفتوگۆ بوو
كاتێك نوسه‌ر باس له‌شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كات، ده‌ڵێت: شۆڕشی ئه‌یلول ئینتیمای عه‌شیره‌ت‌و ئینتیمای نیشتیمانی وا تێكه‌ڵاوی یه‌كدی كرد، جیاكردنه‌وه‌یان ئاسان نه‌بو. یاخیبونی چه‌كداری ئاغا‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان له‌دژی یاسای چاره‌سه‌ری كشتوكاڵ، كرایه شۆڕش‌و خه‌باتی نیشتیمانی. هێشتا هه‌ن ئه‌و شۆڕشه‌ی ئێمه‌ش هه‌ر بە‌درێژه‌كێشانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پێش‌و ده‌زانن.
ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی شۆڕشه‌كه‌ش ده‌ڵێت: هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلول بۆ دروستكردنی گوشار‌و ناچاركردنی حكومه‌ت بوو بە‌گفتوگۆ. شۆڕش بۆ گوشار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگیرسا نه‌ك بۆ ئامانجی تر. لای ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای چاره‌سه‌ری كشتوكاڵ، لای مه‌لا مسته‌فاش بۆ به‌دیهێنانی به‌شێك له‌داخوازێكانی ئه‌وكاته‌ی جوڵانه‌وه‌كه بوو. گفتوگۆ به‌ته‌نیا هه‌ر ستراتیژی شۆڕشی نوێ نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ستراتیژی شۆڕشی ئه‌یلولیش بوو.
قڕناقاو پشت ئاشان
یه‌كێك له‌روداوه دیاره‌كانی هه‌شتاكان، په‌لاماردانی شیوعییه‌كانه، كوێستانی به‌م جۆره ئه‌و روداوه ده‌گێڕێته‌وه: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌گه‌ر په‌لاماری سه‌ركردایه‌تی جود له‌ناوچه‌ی قڕناقاو پشت ئاشان نه‌درێ، ئه‌وا جود به‌خێرایی ئه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆی خۆی بۆ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌واو ته‌سك ده‌كاته‌وه. بۆ له‌باربردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی جود، یه‌كێتی له‌كۆتایی نیسانی (1983)دا هێزه‌كانی خۆی به‌سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان به‌ره‌و قڕناقاو پشت ئاشان جوڵاند. مام جه‌لال له‌به‌ڕێكردنی یه‌ك له‌و هێزانه‌دا، له‌گوندێ شێنێی وتارێكی حه‌ماسه‌ت خوڵقێن‌و ئاگرینیدا.. مام داوا له‌هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات ره‌حمیان پێنه‌كه‌ن.. ده‌ستیان لێنه‌پارێزن‌و په‌رێزیان پاك بێ. به‌ڵام مولازم عومه‌ر كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بو به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ی نه‌كردو ده‌یگوت "من نامه‌وێت له‌مێژودا بە‌شیوعی كوژ ناوببرێم".
سه‌ركرده به‌تامی كادر
سه‌باره‌ت بە‌ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و رۆڵی مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فا تیایاندا، كوێستانی ده‌ڵێت: نه‌وشیروان ئه‌وه‌نده خۆشی له‌چاره‌ی خه‌ڵكانی سه‌ر به‌گروپی زیندان نه‌ده‌هات‌و بە‌خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده به‌تواناو لێهاتوی نه‌ده‌زانین، به‌ڵام بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی خۆی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌دا خستنیه ژێر باڵی خۆیه‌وه‌و هه‌تا پێویستیشی پێیان بو له‌شه‌ڕه‌كانی خۆیدا دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاریهێنان... مام جه‌لالیش ئه‌گه‌رچی زۆریش كه‌یفی بە‌ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی گروپی زیندان نه‌ده‌هات، به‌ڵام هه‌ر بۆ لاسه‌نگكردنی ته‌رازوی هێز به‌لای نه‌وشیرواندا دڵنه‌وایی ده‌كردن‌و له‌پێدانی پۆستیشدا چاویی لێیان بو.
له‌كۆتایی زستانی (1980)دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی بزوتنه‌وه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داواكاری مام جه‌لال بۆ دانانی جه‌مال ئاغا‌و عه‌لی حه‌وێز بە‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا مام جه‌لال هه‌ڕه‌شه‌ی به‌یان ده‌ركردن‌و وازهێنان ده‌كات، به‌ڵام بە‌هه‌وڵی زۆری نه‌وشیروان سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه بە‌داواكه رازی ده‌بن. كوێستانی ده‌ڵێت: له‌وكاته‌وه كه‌سایه‌تی مام جه‌لال‌و نه‌وشیروانم وه‌ك ته‌واوكه‌ری كه‌سایه‌تی یه‌كتری ده‌بینی تا دوو كه‌سایه‌تی جیاواز.. جیاواز له‌شێوه‌و له‌رۆڵبینیندا، به‌ڵام ته‌واوكه‌ری یه‌كتری له‌ناوه‌ڕۆك‌و له‌به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشدا.
كوێستانی له‌درێژه‌ی باسكردنی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت: له‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌دواوه جۆرێك له‌سه‌ركرده په‌یدابون كه له‌ڕوی تواناوه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ كادرێكی ئاسایی‌دا نه‌بو، جۆرێك له‌سه‌ركرده دروستبون كه هه‌مو توانای خۆیان له‌رازیكردنی سه‌روی خۆیاندا كورت ده‌كرده‌وه‌و رێگا خۆشكه‌ریش بون بۆ كۆبونه‌وه‌ی زۆرترین ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی یه‌ك دوو كه‌سدا.. جۆرێك له‌سه‌ركرده له‌سێبه‌ری رابه‌رانی یه‌كێتیدا هاتنه پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و سێبه‌ره ده‌رچویان دیار نه‌ده‌مان.. سێبه‌ری رابه‌رانی كوردیش وه‌ك سێبه‌ری دار به‌ڕویه‌كی گه‌وره‌و به‌ته‌مه‌ن وایه، له‌ته‌ڕاش‌و كۆلكه‌دار به‌ولاوه، شتێكی دیكه‌یان له‌ژێردا سه‌وز نابێ.
شۆڕشێك به‌بێ سزادان
كوێستانی باس له‌سێ روداو ده‌كات كه تیایدا پێشمه‌رگه تاڵان‌و بڕۆی كردوه‌و خه‌ڵكی به‌ناهه‌ق كوشتوه، ئه‌وانیش: له‌دوای تێكچونی دانوستانی نێوان یه‌كێتی‌و به‌عس، پێشمه‌رگه په‌لاماری گونده‌ته‌عریبكراوه‌كانی دا‌و ژماره‌یه‌كیان سوتێنران. ژماره‌یه‌كی زۆر ژن‌و منداڵ كوژران‌و كه‌لوپه‌لێكی زۆریش به‌تاڵان برا. ئه‌و حاڵه‌ته دوای شه‌ڕه‌كانی قڕناقاو پشت ئاشان‌و شه‌ڕی بێتواته، سێهه‌م حاڵه‌ت بو كه ره‌فتاری نامرۆڤانه‌و راوڕوت‌و تاڵانی تێدا به‌ڕێوه‌بچێ. نوسه‌ر ده‌ڵێت: له‌هه‌ر سێ حاڵه‌ته‌كه‌دا هیچ كه‌س له‌وانه‌ی به‌ناڕه‌وا خه‌ڵكیان كوشتبو یان تاڵان‌و راوڕوتیان كردبو، نه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا‌و نه‌سزاش دران... له‌ناو جوڵانه‌وه‌كه‌ی ئێمه‌دا هیچ كه‌سێ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانیش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
مام جه‌لال: به‌ئومێدو توڕه
له‌م كتێبه‌دا نوسه‌ر باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به‌رخوردی له‌گه‌ڵ كردون، یه‌ك له‌وانه مام جه‌لاله‌و له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مام جه‌لال هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دارایی‌و پێشمه‌رگه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی بڕیاردانی له‌ده‌ستی خۆیدا كۆكردۆته‌وه... بە‌سروشت له‌مه‌سه‌له‌ی پاره‌دا زۆر گیرنه‌بوو... وه‌ك خۆی ده‌یوت هه‌ر جارێك توشی هه‌ڵچون ده‌بێت توشی سه‌ریه‌شه‌یه‌كی قورس ده‌بێت، سه‌عاتێك زیاتری ده‌وێ هه‌تا به‌ری ده‌دا. مام به‌و توڕه‌بونه‌وه‌ی سه‌رباری ئه‌و دۆخه ده‌رونیه‌ی بۆ خۆی دروستده‌كات، جاریش هه‌یه پێشمه‌رگه‌ی ئازای بە‌ته‌سلیم بونه‌وه داوه... یه‌ك له‌كێشه‌ی دیداره رۆژنامه‌وانیه‌كانی مام جه‌لال ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی جاره‌كان بە‌دڵی رۆژنامه‌وانه‌كان وه‌ڵام ده‌داته‌وه... قه‌ت بێ‌ئومێد نه‌ده‌بو. له‌بێئومێدترین دۆخیشیدا دیبات هه‌ر بە‌ئومێده‌وه قسه‌ی ده‌كرد. ئه‌و ئومێدی له‌بێئومێدیشدا دروستده‌كرد.
كاكه‌حه‌مه‌و سه‌نگه‌ر گۆڕین
له‌باره‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموده‌وه، ده‌ڵێت: كادیرانی كۆمه‌ڵه له‌سنوری هه‌رێمی یه‌كدا، چه‌ندین جار ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی خۆیان له‌سه‌ر بوغرایی‌و ره‌فتارو كرده‌وه‌كانی كاكه‌حه‌مه خستبوه به‌رچاوی مام جه‌لال‌و ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌و مه‌كته‌بی سیاسی. كادره‌كان كاكه‌حه‌مه‌یان بە‌لاده‌ر له‌پره‌نسیپه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی، شڕه‌خۆری، راوڕوت، پاره له‌خه‌ڵك سه‌ندن‌و په‌یوه‌ندی گوماناوی تۆمه‌تبار ده‌كرد. ئه‌ویش كادیره‌كانی به‌توندڕه‌و گێره‌شێوێن‌و رێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا وه‌سف ده‌كرد. مام جه‌لال‌و كاك نه‌وشیروان به‌دوای چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندیدا ده‌گه‌ڕان، چونكه مێنتاڵه‌تی‌و بیركردنه‌وه‌ی كاكه‌حه‌مه‌یان ده‌ناسی‌و ده‌یانزانی به‌و پێگه عه‌شایه‌ریه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌تی، له‌هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌و سزایه‌ك به‌رامبه‌ری ئه‌نجام بدرێت یاخی ده‌بێت، سه‌نگه‌ر گۆڕین بۆ ئه‌و له‌ئاو خواردنه‌وه ئاسانتر ده‌بێ.
عومه‌ر شێخموس بۆچی وازی هێنا؟
نوسه‌ر كاتێك دێته سه‌ر باسی عومه‌ر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی، ده‌ڵێت: كاك عومه‌ر هه‌تا بڵێی پیاوێكی ئارام‌و له‌سه‌رخۆ بو. عه‌سرێك مام جه‌لال له‌سه‌ر كارێك له‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی لای خۆی زۆر توڕه ده‌بێ.. قسه‌ی زۆر توند‌و ناشرینی پێده‌ڵێ‌و له‌دوایشدا چه‌كی ده‌كات.. د.عومه‌ر زۆر هه‌وڵ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ده‌دات له‌و كاره‌ی په‌شیمانی بكاته‌وه، مام زیاتر هه‌ڵده‌چێ‌و به‌گژ عومه‌ریشدا ده‌چێ. دكتۆر كه پێشتر حاڵه‌تی وای له‌مام نه‌دیبو، زۆر نیگه‌ران‌و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت.. ته‌حه‌مولی نامێنێ‌و هه‌ر له‌وێدا نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ده‌نوسێ‌و بۆ مامی جێده‌هێڵێ.
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بایدایه‌وه
ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ده‌ڵێت: دوای ده‌ستگیركردنی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن سۆسیالیسته‌وه، هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه خه‌ونیان بە‌ئاوابونی ئه‌ستێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌وشیروان‌و جێگرتنه‌وه‌یه‌وه ده‌بینی، به‌تایبه‌تی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادرو هاوڕێكانی، به‌ڵام دوای ئازادبونی نه‌وشیروان، به‌خێرایی بایاندایه‌وه‌و به‌ئاراسته‌ی ته‌وژمی شه‌پۆله‌كانی هاوسۆزیی‌و پشتیوانی خه‌ڵك له‌نه‌وشیروان كه‌وتنه مه‌له‌كردن. ئه‌وه‌ش ده‌ریخست له‌سیاسه‌تدا دۆستایه‌تی‌و دوژمنایه‌تی تاسه‌ر به‌رده‌وام نین، ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامن.
ئازاد هه‌ورامی: هونه‌رو سیاسه‌ت
له‌پێناسه‌ی ئازاد هه‌ورامیدا، ده‌ڵێت: ئازاد هه‌ورامی سیاسیه‌كی جیاواز، جیاوازتر له‌زۆرینه‌ی سیاسییه‌كانی دی، سیاسییه‌كی به‌ئه‌خلاقی نه‌رمونیانی راستگۆی مرۆڤدۆست، سۆفی له‌ئاكارو رۆمانسی له‌روانینی‌و شۆڕشگێڕ له‌كرداردا. هێنده ناخی له‌خۆشه‌ویستی تژی بو، كێڵگه‌كانی كوشتوبڕی‌و رق‌و كینه، چه‌ندیش پان‌و به‌رین بان، له‌ئینسانیه‌تی ئه‌میان پێ كه‌م نه‌ده‌كرایه‌وه. ئه‌گه‌ر گێژه‌ڵوكه‌ی سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا راپێچی نه‌كردبا، ره‌نگه هونه‌رمه‌ندێكی دیاری لێهه‌ڵكه‌وتبا.
بۆچی دوركه‌وتمه‌وه؟
له‌باره‌ی دوركه‌وتنه‌وه له‌كاری سیاسی‌و خۆسه‌رقاڵكردن به‌نوسین‌و ئه‌ده‌بیاته‌وه، كوێستانی ده‌ڵێت: من له‌كۆنفرانسی یه‌كه‌وه تێگه‌یشتم، ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیشدا، به‌ناوی ململانێی فیكری‌و سیاسیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ، زیاتر ململانێیه بۆ تێكشكاندنی ئه‌وانی دیكه.. بۆ زیاتر خۆقایمكردن‌و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر گرتنه‌ده‌سته‌و كه‌متر په‌یوه‌ندی بە‌جیاوازی فیكریه‌وه هه‌یه.. هه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌دا تێگه‌یشتم ناكۆكیه شه‌خسیه‌كان زیاتر له‌ناكۆكیه فیكرییه‌كان رۆڵیان له‌قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌یه.. ئه‌مانه به‌و مانایه نایه‌ت بڵێم كێشه‌و جیاوازی فیكری هه‌ر نه‌بوون، حه‌تمه‌ن هه‌بوو، به‌ڵام پۆڵینه‌كه ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازییه فیكرییه‌كان نه‌بوو، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازییه شه‌خسیه‌كان بو... من كه نه هه‌ڵپه‌ی سیاسی‌و نه حه‌زی پۆست‌و نه ناكۆكی شه‌خسیم له‌گه‌ڵ كه‌سدا هه‌بێت، نه‌چێژیشم له‌ملشكاندنی خه‌ڵكدا دیبێ، له‌خۆدورخستنه‌وه له‌كاری حیزبایه‌تی به‌ولاوه، رێیه‌كی تر له‌به‌رده‌می خۆمدا شكنابه‌م.