پێدانی پێشینەی خانووبەرە بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەستی پێكرد
  2020-09-26       1023       
بانكی ڕافیدەین ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی پێشینەی خانووبەرەی بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان ڕایگەیاند.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەنراوێكدا بانكی ڕافیدەین ئاماژەی بەوەكردوە، كە لقەكانی بانكەكەیان لە سەرجەم پارێزگاكان ڕاسپێردراون تا ئاسانكاری بكەن بۆ هاووڵاتیان له‌ پێدانی پێشینەی نیشتەجێبوون بۆ دروست كردنی خانوو یان نوێكردنەوە و بنیاتنانەوەی.

ئه‌وه‌ش ئخراوه‌ته‌ڕوو:  بڕی قەرزەكە دەگاتە 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیانیشە، بەڵام بۆ نوێكردنەوە و بنیاتنانەوە بۆ فەرمانبەران بڕی 50 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتیان بڕی 30 ملیۆن دینارە.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان بكەن لە سەرجەم پارێزگاكان بۆ سوود وەرگرتن لە پێشینەكە.

وه‌رگرتنی پێشینە و قەرزەكانی بانكی ڕافیدەین هەموو ئەو فەرمانبەره‌ كوردانەش دەگرێتەوە، كە مووچەیان لەسەر دامەزراوە فیدڕاڵییەكانی عێراقه‌ یان لەسەر سەرۆكایەتی كۆمار و پەڕلەمانە لەگەڵ فەرمانبەران و هاووڵاتیانی كورد لە شاری كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×