2019-04-26   2733     
ئا: ئاوێنە
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه نه‌وتی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هۆكارێكی پێكهێنانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش له‌سێ ویلایه‌تی موسڵ‌و به‌غداو به‌سره، له‌بنه‌ڕه‌تدا دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته زۆره بو كه له‌ویلایه‌تی موسڵدا دۆزرایه‌وه.
عێراق سه‌د ساڵه به‌ر نه‌فره‌تی نه‌وت كه‌وتوه، به‌ریتانیا دایمه‌زراند به‌هۆی نه‌وته‌وه، پێكهاته‌كانی یه‌كتریان كوشت‌و پاكتاو كرد به‌هۆی نه‌وته‌وه، سوپا بوه ماشێنێكی زه‌به‌لاحی كوشتوبڕ به‌پاره‌و داهاتی نه‌وت، پرۆسه‌ی دیموكراسی وه‌ك هه‌مو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌كی كه‌وت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چونیان پێویستیان بهسهندنی باج له‌هاوڵاتیان نه‌بو، ده‌وڵه‌ت هات به‌و پاره زۆره‌ی له‌نه‌وت ده‌ستیده‌كه‌وت به‌شێكی فراوانی خه‌ڵكیی كرد بهموچهخۆری خۆی، له‌هه‌مو ئه‌وانه‌ش كاره‌ساتتر ئابوری نه‌وت، كۆتایی بهخۆبژێویی له‌عێراقدا هێناو كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی له‌وڵاتدا دواخست.
له‌و كاته‌وه‌ی نه‌وت له‌عێراق دۆزراوه‌ته‌وه، عێراق ئارامی به‌خۆوه نه‌دیوه، له‌رابردودا ململانێ له‌نێوان هێزه بیانی‌و ناوخۆییه‌كان لهلایهكو له‌نێوان هێزه كوردییه‌كان‌و حكومه‌تی به‌غدا له‌لایه‌كی تر له‌سه‌ر نه‌وت له‌ده‌یه‌ی 1960ه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
نه‌وت تا ساڵانی ده‌یه‌ی 1970، ڕۆڵێكی هێنده كاریگه‌ری نه‌بو له‌ئابوری عێراقدا. بۆ نمونه ساڵی 1932 ته‌نها له12.4% كۆی داهاتی ئابوری عێراقی پێكده‌هێنا. پاشان ساڵی 1941 گه‌یشته 14.4% ئابوری عێراق. به‌ڵام ساڵی 1979دا گه‌یشته 61.4%و له‌ئێستاشدا داهاتی نه‌وت، داهاتی سه‌ره‌كی عێراقه كه زیاتر له95% كۆی داهاتی ئابوری پێكده‌هێنێت، واته نه‌ك هه‌ر نه‌وت رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ئابوری عێراقدا ده‌بینێت، به‌ڵكو بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی تاق‌و ته‌نهای به‌ده‌ستهێنانی دراوی بیانی. هه‌ربۆیه هاڕه‌كردنی نرخی نه‌وت به‌و شێوه خێرایه‌ی كه له‌چه‌ند مانگی كۆتایی ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا رویداوه، جێی نیگه‌رانی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی بودجه‌ی عێراق.
له‌وڵاتێكدا كه بهدهوڵهتو خه‌ڵكه‌وه چاویان له‌سه‌ر فرۆش‌و داهاتی نه‌وت بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پاره‌كه‌ی كهلوپهلو كالاو میوه‌و خۆراكی پێهاورده بكه‌ن، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان به‌جێده‌هێڵێت، ده‌وڵه‌ت خه‌می كورتهێنانی بودجهیهتیو خه‌ڵكیش خه‌می دابینكردنی موچه‌یه‌تی.